رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکیییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە کرمانج عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی دەکات.
رۆژی چوارشەممە، دایکی کرمانج عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی، بەرپرسی لقی 26ـی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆچی دوایی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە رایگەیاند، "پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێز كرمانج عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی دەكەم بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو زولێخا شەریفی دایكیان، هاوسۆز و هاوخەمی خۆیان و خانەوادە بەڕێزەكەیان و كەسوكاریانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ