شاندی دانووستاندنکار دەچنە پەرلەمانی کوردستان؛ 'باسی مووچە و دۆخی دارایی دەکرێت'

10-04-2021
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردسان بودجەی 2021
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ئەم هەفتەیە شاندی دانووستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بچنە پەرلەمان و باسی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بکەن. 
 
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە کۆبوونەوەکە رۆژی دووشەممە 12-4-2021 بێت. شاندی دانوستاندکار لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و هەردوو لیژنەی دارایی و سامانە سرووشتییەکان کۆببنەوە. 
 
لەبارەی ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوە کرد، راسپاردەکە کە لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەرکراوە، دەڵێت، شاندەکە، ئەویش سەرۆکی شاندەکەیە. بۆیە پێشبینییەکان ئەوەن ئامادەبێت. 
 
ئەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەکرێن، بە گوتەی پێشەوا هەورامانی، تەنیا رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا نابێت، بەڵکو پرسەکانی مووچە و ئەوەی پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە، باس دەکرێت. ئەو گوتی، "هەموو پرسیارەکانیان لێدەکەین."
 
پەرلەمانی عێراق شەوی 31-03-2021 پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراقی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەسندکرد. دواتر سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، رۆژی سێشەممە 06-04-2021 پاڵپشت بە ماددەی 73، بڕگەی سێیەمی دەستووری عێراق، یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی2021ی رەوانەی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار کرد، بەمەبەستی پەسندکردنی یاساکە. 8ـی ئەم مانگەش سەرۆککۆماری عێراق یاسای بودجەی بۆ ساڵی 2021 پەسندکرد.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، لەمیانی واژۆکردنی یاساکەدا لە رۆژی 08-04-2021 د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق جەختیکردووەتەوە کە پەسندکردنی یاساکە بۆ زامنکردنی پێداویستییە گرنگەکانی خەڵکە، هەروەها بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی گشت مووچەخۆران و خانەنشینانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و خەرجییە پێویستییەکانی حکومەتە، بەجۆرێک، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ تەواوی خەڵکی عێراق بھێنێتەدی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایکی منداڵەکان دەڵێت، نووسینگەی سەرۆک بارزانی کێشەکەی بۆ چارەسەر کردووە.

دوای راپۆرتێکی رووداو، سەرۆک بارزانی هاوکاریی ماڵباتێکی کۆبانی دەکات

عەبدولسەلام ئیبراهیم و بەشار مستەفا دوو هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان بوون و لە کەرکووک دەژیان، رۆژی شەممە دوای کارکردن، بۆ خەوتن دەچنە نێو خێوەتەکەیان و بەهۆی گازی سۆپاوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.