وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
هەموو ساڵێک لە وەرزی بەهاردا، هاونیشتمانیان دەچنە سەیرانگەکان و لەگەڵ خێزانەکانیان کاتێکی خۆش بەسەردەبەن. بەشێک لە سەیرانکەرەکان پاشماوەکانیان لە دوای خۆیان بەجێدەهێڵن، بەڵام بەشێکی دیکەیان پاشماوەکانیان کۆدەکەنەوە و گرنگی بە پاراستنی ژینگە دەدەن.
وەکو لە وێنەکاندا دەردەکەوێت لە سەیرانگەکانی دڵۆپە، خانزاد هەنارە بەشێک لە هاونیشتمانیان پاشماوە و خاشاکەکانیان لە دوای خۆیان کۆکردووەتەوە.
د. ئەحمەد ئەلجبانی، مامۆستای زانکۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەشێک لە پیسبوونی ئەم شوێنانە نەبوونی حاویە زبڵە کە بەداخەوە هیچ حاویەیەک لە نزیک ئەم شوێنانە نییە بۆیە گەشتیاران ناچار دەبن لێرە فرێیبدەن".
تۆڕی میدیایی رووداو بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە گرنگیی پاراستنی ژینگە، لە 06-04-2021 هەڵمەتێکی یەک هەفتەیی بە ناونیشانی #فڕێیمەدە دەستپێکرد.