کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌حموود ئۆزديل، سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاريفى توركى
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، پێشوازیی لە مه‌حموود ئۆزديل، سەرۆکی دەزگای مەعاریفی تورکی و شاندێکی یاوەری کرد، ئۆزدێل لە دیدارەکەدا ستايشى رۆڵى ده‌زگاى روانگه‌ى له بوارى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا كرد و ئاماده‌يى ده‌زگاكه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئەمڕۆ له ديدارێكدا له هه‌ولێر، لەگەڵ شاندەکە باسيان له كار و چالاكييه‌كانى ده‌زگاى مه‌عاريف له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دا كرد، هه‌روه‌ها لەبارەی هاريكاريى هاوبه‌شى ده‌زگاكه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاكه، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئۆزديل خواست و هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و پڕۆژه‌كانى ده‌زگاى مه‌عاريفى توركى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ده‌ر‌فه‌ته‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانى توركيا له بوارى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا كرده‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێ "سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاريف سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاريكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌دا ده‌ربڕى و باسى له قوتابخانه‌كانى سه‌ر به ده‌زگاكه له به‌غدا و هه‌ولێر كرد، هه‌روه‌ها خواستى ده‌زگاكه‌ى بۆ بره‌ودان به هاريكارى له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌يوه‌نديدار و هاوشێوه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه ستايشى رۆڵى ده‌زگاى روانگه‌ى له بوارى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا كرد و ئاماده‌يى ده‌زگاكه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا دووپات كرده‌وه."
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگيى كوالێتيى خوێندن و ئاستبه‌رزيى په‌روه‌ر‌ده، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه كۆنسووڵى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
دەزگای روانگە، کە لە ساڵی 2013ـدا دامەزرا، وەک لە ماڵپەڕەکەیاندا هاتووە، "ئەرکی دابینکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی تواناکان و نەخشەسازی پەیڕەوە، بەمەبەستی ئاسانکردنی دەرفەتی پەروەردە و بەهێزکردنی ئاستی پەروەردە لە کوردستان و لە جیهان." پەیامی روانگە "جیهانێكە کە تێیدا ئاستێکی پەروەردەی شیاو بۆ هەمووان بەردەست بێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ