ئاستی ئاوی بەنداوی مهاباد نزیکەی 55٪ کەمی کردووە

10-03-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاستی ئاوی بەنداوی مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی دابەزینی ئاوەکەی گەیشتووەتە نزیکەی 55٪.
 
رۆژی دووشەممە، 10ی ئاداری 2025، خالید رەحمانی، بەڕێوەبەری ئاوی مهاباد رایگەیاند، پار لەم کاتانەدا بەنداوەکە 139 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدابوو، بەڵام ئێستا 63 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، واتە 76 ملیۆن مەتر سێجا کەمی کردووە، کە دەکاتە نزیکەی 55٪ی ئاوی کۆگاکراوی بەنداوەکە لەم کاتانەی پاردا.
 
بەڕێوەبەری ئاوی مهاباد رایگەیاند، ئاوی هەڵگیراو لە بەنداوی مهاباد بۆ یەک هەزار و 342 مەتر دابەزیوە، کە بەراورد بە پار زیاتر لە 10 مەتر کەمی کردووە.
 
بە گوتەی رەحمانی پار تاوەکو مانگی ئادار 254 ملم باران لە وێستگەی بارانبارینی بەنداوی  مهاباد تۆمارکرابوو، بەڵام ئەمساڵ بۆ 186 ملم دابەزیوە.
 
بەنداوی مهاباد لە پارێزگای ورمێیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ساڵی 1970 دروستکراوە، توانای گلدانەوەی نزیکەی 340 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. جگە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ شارەکە، زیاتر لە 12 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی شارەکە لە رێگەی ئەم بەنداوە ئاودێری دەکرێن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.