خشتەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی رەمەزان دەگۆڕێت

10-03-2024
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە هەولێر و سلێمانی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕدرێن و لە دوای نیوەڕۆوە دەستپێدەکەن. لە پارێزگای دهۆکیش خشتەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
 
قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ''بۆ مانگی رەمەزان خشتەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان بەپێی پێویستیی هاووڵاتییان دەگۆڕین و لە کاژێر 1:00ی دوای نیوەڕۆوە دەستپێدەکات تاوەکو 08:00ـی بەیانی و لە رۆژانی پشووش دەبێتە 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ 6:00ی بەیانی''.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی ئێوارەی ئەمڕۆ، 10ی ئاداری 2024، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی خشتەی کارکردنی موەلیدەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانیش دەگۆڕێت و رۆژانە موەلیدەکان لە کاژێر 1:00ی دوای نیوەڕۆوە بۆ 5:30ی بەرەبەیانی رۆژی دواتر دەبێت.
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە بەیانیان 06:30 بۆ 08:00ی بەیانی موەلیدەکان کارناکەن و رۆژانی هەینی و پشووەکانیش هەمان بەرنامە دەبێت.
 
سەبارەت بە پارێزگای دهۆک، بەپێی بەدواداچوونێکی پەیامنێری رووداو، خشتەی کارکردنی موەلیدەکان لە پارێزگاکە وەک پێشوو دەبێت کە موەلیدە ئەهلییەکان 24 کاژێر کاردەکەن لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانی.
 
سەبارەت بە ناوچەکانی دەوروبەری هەولێر قارەمان مەولوود بە رووداوی راگەیاند، ''خشتەکە لە ناوچەکانی دەوروبەری هەولێر لە 3:00ی دوای نیوەڕۆوە بۆ 8:00ی بەیانی رۆژی دواتر دەبێت''.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رۆژی یەکشەممە مانگ بیندراوە، بۆیە سبەی دووشەممە، 11ی ئادار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.