13 ساڵە کارکردن لە سێ بەنداو لە سنووری گەرمیان راگیراوە

10-03-2023
هونەر حەمید
بەنداوی خۆرنەوازان لە سنووری کفری
بەنداوی خۆرنەوازان لە سنووری کفری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەنداوی خۆرنەوازان کە بە دووریی 40 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شاری کفری، لە ساڵی 2010ـەوە دەست بە کارکردن تێیدا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەواونەکراوە. هاوکات دوو بەنداوی دیکەیش لە سنوورەکە 13 ساڵە کارەکانیان تەواو نەکراون. 
 
هیوا غەنی، دانیشتووی گوندی قەواڵی لە سنووری کفری بە رووداوی گوت، "دروستکردنی ئەم بەنداوە سوودی هەیە بۆ گوندەکانی قەواڵی، لەک، پیروەنی و ئاوایی چاوشین، ئەم گوندانە سوودی لێدەبینن."
 
بەنداوی خۆرنەوازان تەنیا 5%ـی ماوە کارەکانی تەواو بکرێت، بوجەی پڕۆژەکەیش 16 ملیار و 508 ملیۆن دینارە و توانای گلدانەوەی 18 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
 
عەزیز کەریم، سەرپەرشتیاری بەنداوی خۆرنەوازان باس لەوە دەکات، "بەنداوی خۆرنەوازان بەنداوێکی گرنگە، ئاوێکی باش دەگريتەخۆی، ئەگەر ئەو بەنداوە تەواوبکرێت و کارەکانی بە یەکجاری تەواو ببێت، خەڵکی دێهاتەکان دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان."
 
یەکێکی دیکە لەو بەنداوانەی سنووری گەرمیان کە کارکردن تێیدا وەستاوە، بەنداوی باوەنوورە. ئەو بەنداوە لە 2013ـەوە دەست بە دروستکردنی کراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی وەستاوە. لە ئەگەری تەواوبوونی، بەنداوی باوەنوور توانای گلدانەوەی 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و دەتوانێت 65 هەزار دۆنم زەوی بەراوبکات.
 
عەدنان عەلی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی باوەنوور گوتی، "پێشنیازێک خراوەتە بەردەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لە قۆناخی یەکەمدا تەنیا بەنداوەکە دروستبکرێت و ئەو پارەیەی کە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پێویستە تێیدا خەرج بکرێت و بخرێتە قۆناخی  داهاتووترەوە، بەوەش کولفەی تێچووی بەنداوەکە کەم دەبيتەوە بۆ نزیکە 80 ملیار دینار."
 
بەنداوی بەردەسوور لە گەرمیان تەنیا نەخشەکەی دانراوە و یەکێکە لەو 9 بەنداوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لە سنووری گەرمیان دروستبکرێت‌، بەڵام پێنج ساڵە تەنیا بڕیارە و دەست بە دروستکردنی نەکراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.