رووداو دیجیتاڵ
لە هەرێمی كوردستان رۆژی 10-03 وەك رۆژی جلوبەرگی نەتەوەی لە کوردستان دەستنیشانكراوە و هاونیشتمانیانیش لەو رۆژەدا جلوبەرگی كوردی دەپۆشن. بەشێک لە هاونیشتمانیان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان وێنەی خۆیان بە جلی کوردییەوە بۆ رووداو ناردووە.
لە رۆژی جلوبەرگی نەتەوەی لە کوردستان، جگە لە جلوبەرگی کوردی، سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەش جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان دەپۆشن و لەم رۆژەدا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن. بەڵام ئەمساڵ و ساڵی رابردووش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ چالاکییەکی فەرمی نەبوو.
جلی كوردی هەرچەندە مێژوویەكی دێرینی هەیە، بەڵام ساڵانە بەپێی سەردەم گۆڕانكاری بەسەردادێت، بەڵام مۆركی خۆی وننەكردوە، لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەك و لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە شێوازەكەی دەگۆڕێت.