پێنج منداڵی کوردی ئێزدی لە کەمپێکدا بەبێ دایک و باوک دەژین

11-03-2018
تەحسین قاسم
تەحسین قاسم
منداڵە کوردە ئێزدییەکان داوای هاوکاریی دەکەن، لەڕووی دەروونییەوە رووخاون ، ژیانێکی قورسی بێ باوک و دایکیان هەیە.
منداڵە کوردە ئێزدییەکان داوای هاوکاریی دەکەن، لەڕووی دەروونییەوە رووخاون ، ژیانێکی قورسی بێ باوک و دایکیان هەیە.
نیشانەکردن کوردستان کوردی ئێزدی داعش دهۆک
A+ A-

رووداو-دهۆک

پێنج منداڵی کوردی ئێزدی لە کەمپی ساریای دهۆک بەتەنیا دەژین ، دایک و باوکیان لای داعشن و چارەنووسیان نادیارە. 


تەمەنی منداڵەکان لە نێوان 3 بۆ 8 ساڵە، پیاوێکی خزمیان ژورێکی لە ماڵەکەی خۆییدا داونەتێ ژورەکە بلۆکە گەچ نەکراوە ناچاری نەبێ بۆ ژیانکردن نابێت.

منداڵە کوردە ئێزدییەکان داوای هاوکاریی دەکەن، لەڕووی دەروونییەوە رووخاون ، ژیانێکی قورسی بێ باوک و دایکیان هەیە. 

حوسێن عەلی ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی دهۆک دەڵێت، ناتوانن شوێنی ئەو منداڵانە بکەنەوە سەدان کەیسی وایان هەن. چونکە ئەو جۆرە منداڵانە بە سەدانن لە ناوچەکە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە