ئەوقافی دهۆک: 10 هۆڵی پرسە لە پارێزگاکە زیاد کران

11-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای دهۆک کێشەی کەمی هۆڵی پرسەی هەبوو و هاونیشتمانییان ناچاربوون پرسەکانیان ببەنە دەرەوەی شار. بەڕێوبەری ئەوقافی دهۆکیش دەڵێت، "10 هۆڵی دیکەی پرسە زیاد کران."
 
رۆژی دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، سەرمەد ئالیخان، بەڕێوەبەری ئەوقافی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کێشەی کەمیی هۆڵی پرسەمان هەبوو، هەندێک رۆژ هیچ شوێنێک نەبوو پرسەی تێدا بکرێت، بۆیە ئێمە لە چەند مانگی رابردوو پێداچوونەوەمان بە هەموو مزگەوتەکانی سەنتەری دهۆک و دەوروبەری کرد."
 
بەشێکی زۆری مزگەوتەکانی سەنتەری دهۆک و دەوروبەری نوێکرانەوە و هۆڵەکانیان فراوان کرا. بەڕێوەبەری ئەوقافی دهۆک رایگەیاند، "لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان لە چەند مانگی رابردوو 10 هۆڵی پرسە لە سەنتەر و دەوروبەری دهۆک زیاد کران، 7ـیان هۆڵی ئافرەتانن و 3ـشیان بۆ پیاوانن."
 
بەڕێوەبەری ئەوقافی دهۆک ئاماژەی بەوەدا هەوڵەکانیان بۆ زیادکردنی هۆڵی پرسە بەردەوام دەبێت، تاوەکو کێشەی کەمیی هۆڵ لە پارێزگاکە چارەسەربکرێت و خەڵکی نەچنە دەرەوەی شار.
 
لە سەنتەری دهۆک و دەوروبەری 190 مزگەوت و 44 هۆڵی پرسە هەن. سەرمەد ئالیخان گوتی: "زیاتر لە 130 مزگەوت گوتاری هەینیان تێدا دەخوێندرێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''