رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی چەندین تاوانی دزی دەستگیرکردووە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، "لە دوایین تاوانیدا 9 هەزار و 500 دۆلاری دزیوە."
رۆژی دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، "تۆمەتبار لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێر زیاتر لە 10 تاوانی دزی کردووە و زیاتر لە 40,000 دۆلار و چەندین پارچە زێڕ و کەلوپەلی جۆراوجۆری دزیوە."
هەر لە راگەیێندراوەکدا هاتووە، "تۆمەتبار 10 سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە و دانی بە تاوانەکانیدا ناوە، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگە کراوە، بە بڕیاری دادوەر راگیراوە."
کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە، زێڕ، پارە و چەکیشی دزیوە."
بە گوتەی کارزان ساڵح، ئەو کەسە لە دوایین تاوانید چووەتە ماڵێک، کە ژنێکی ماڵەکە بە تەنیا بووە، قاسەی ماڵەکەی شکاندووە و 9 هەزار و 500 دۆلاری دزیوە.
تۆمەتبار تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی هەولێرە، وەستای دیزاینی ناو ماڵ بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ