رووداو دیجیتاڵ
لقی یەکی دادگەی تاوانەکانی ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ گەنجێکی کوردی دانیشتووی بۆکان دەرکرد.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، یەکشەممە، 9ی شوباتی2025 لەلایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی تایبەت بە گەنجانی پارێزگای ئورمێ سزای لە سێدارەدان بۆ (پەژمان سوڵتانی)ـی 32 ساڵ دەکرد، کە یەکێک بووە لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەیلوولی 2022 لە شاری بۆکان.
پەژمان تۆمەتی کوشتنی "بەئەنقەست" ی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دراوەتە پاڵ.
بەپێی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەر لەسەر ئەم دۆسیەیە، دوو تۆمەتباری دیکە، یەکێکیان بە ناوی (رزگار بەگزادە بابامیری)ـی 47 ساڵ و (سۆران قاسمی) ناسراو بە عەلی 28 ساڵ بە تۆمەتی بەشداری لە تاوانەکە، هەر یەکێکیان سزای 15 ساڵ و 10 ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە، بەڵام تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی کاوە ساڵحی 42 ساڵ، بێتاوان دەرچووه.
پژمان سوڵتانی لە 15ی نیسانی 2023 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ