وەزارەتی کشتوکاڵ: هەناردەکردنەوەی بەرهەمی پەلەوەرخانەکان بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە

10-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند لە سبەیەوە هەناردەکردنی بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی عێراق بەبیانووی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو پەلەوەرخانەکانی، هاوردەکردنی مریشکی لە هەرێمی کوردستان قەدەخە کرد.
 
رۆژی دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژی چواری ئەم مانگە شاندێکی کشتوکاڵی عێراق هاتن بۆ هەولێر و خۆیان چوونە پەلەوەرخانەکان و سامپڵیان لە پەلەوەرەکان وەرگرت بۆ دڵنیابوونەوەیان لە تەندروستبوونی مریشکەکان".
 
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت: "ئەمڕۆ پشکنینەکانمان لە بەغدا بۆ گەڕایەوە کە پاک و بێ کێشەبوون، سبەی هەناردەکردنی بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە."
 
رۆژی 27-1-2025، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند: "بە فەرمانی عەباس جەبر مالیکی، وەزیری کشتوکاڵ، وەزارەتی کشتوکاڵ لەڕێگەی فەرمانگەی ڤێتێرنەرییەوە هاتنی پەلەوەر و بەرهەمەکانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی قەدەخە کردووە، تاوەکو دۆخی نەخۆشی لە هەرێمی کوردستان روون دەبێتەوە و ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی دەردەچێت، کە دڵنیایی دەدات پڕۆژەکانی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان لە ئەنفلۆنزای باڵندە پاکن."
 
ساڵانە هەرێمی کوردستان نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنێت، لەکاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی ناوخۆی 146 هەزار تۆنە. ئەوەی لە پێداویستیی نێوخۆ زیاترە، هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان هەزار و 840 پەلەوەرخانە هەن، بەڵام بەشێوەی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە.
 
عێراق ساڵانە پێویستی بە یەک ملیۆن تۆن گۆشتی مریشکە، بەڵام بەرهەمی ناوخۆی 350 هەزار تۆنە و نزیکەی 650 تۆنی لە هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''