زۆربەی ئاوارەکانی شنگال کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان قەرەبوو نەکراونەتەوە

10-02-2024
عەدلە بەکر
ئەو هاونیشتمانییانەی گەڕاونەتەوە شنگال، گلەییان هەیە
ئەو هاونیشتمانییانەی گەڕاونەتەوە شنگال، گلەییان هەیە
نیشانەکردن شنگال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خەیری عەلی، ماوەی چوار ساڵە لە ئاوارەییەوە گەڕاوەتەوە شنگالی زێدی خۆی، ئەو نموونەی زۆربەی ئەو ئاوارانەیە کە گەڕاونەتەوە شنگال و تاوەکو ئێستا دەستی هاوکارییان پێنەگەیشتووە.
 
دۆخی دارایی خەیری باش نییە و بە هاوکاریی ئامۆزاکانی دوو ژووری بۆ دروست کراوە و لەگەڵ خێزانەکەی تێیدا نیشتەجێ بووە، بۆیە داوا دەکات بەزووترین کات قەرەبوو بکرێتەوە.
 
خەیری عەلی، بە رووداوی گوت "خانووەکەمان شوێنی ژیان نییە و قەرەبووەکەمان پێنەدراوە. دەمانەوێت دەرفەتی کارمان بۆ بڕەخسێنن تاوەکو بتوانین پێی بژین. حاڵمان خراپە و گازەندەمان هەیە، هیچمان نییە، چوار ساڵە هیچیان پێ نەداوین."
 
بەشێکی هاونیشتمانییانی قەزاکە دەڵێن ئەگەر خەڵک قەرەبووکرابوونایەوە، رێگەخۆشکەر دەبوو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی دیکە.
 
یەکێک لەوان هاونیشتمانییەکە بەناوی شێخ سەعید کە دەڵێ "بەڕاستی ئەو بڕیارانەی حکومەت، ئەگەر لەکاتێکی باشدا جێبەجێ کرابوونایە، دەبوونە هۆی ئەوەی خەڵکی ئێمە زووتر بگەڕێنەوە و رەوشی خەڵک ئاسانتر بووایە، لەوانەش بڕیاری پێدانی پێشینەیەک بۆ گەڕانەوە کە تائێستا بەشێکی زۆری خەڵک وەریاننەگرتووە."
 
لە ساڵی 2019، حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لەگەڵ وەزارەتی کار و پلاندانانی عێراق بڕیاریان دابوو هەر خێزانێک بگەڕێتەوە شنگال، دەرفەتی کار، یان ملیۆنێک و 500 هەزار دینار وەربگرێت.
 
نایف سەیدۆ، قایمقامی شنگال دەڵێ "بڕیار درابوو هەرکەسێک بگەڕێتەوە ملیۆنێک و نیوی پێبدەن هەرکاتێک نووسراوی گەڕانەوەی برد و چووەوە شوێنی خۆی، ئەمڕۆ نزیکەی 20٪ـی ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە، وەریانگرتووە، هەروەها بڕیارێکی دیکەش لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە درابوو کە هەرکەسێک بگەڕێتەوە زێدی خۆی، دەرفەتی کاری پێبدرێت، بەڵام ئەوەش جێبەجێ نەکراوە."
 
لە ساڵی 2014 نزیکەی 350 هەزار کەس لە سنووری قەزای شنگالەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون بەهۆی رێکخراوی داعش، بەپێی دوایین ئاماری نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی شنگال، تاوەکو ئێستا نزیکەی 14 هەزار کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جووتیارێک لە یەکێک لە سایلۆکانی سنووری هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئەنجوومەنی فەتوا: هەر کەسێک زەوی کشتوکاڵی نەبێت و پسووڵەی وەرگرتنی گەنم وەربگرێت، پارەکەی حەرامە

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە یەکێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دروست نییە كه‌سێك جووتیاری راستەقینە نه‌بێت و خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی نه‌بێت، بەڵام پسووڵەی گەنم وه‌ربگرێت و دواتر بیفرۆشێتەوە. بەرپرسێک لە یەکێتییەکە دەڵێت: "ئەوەی ئەو کارە بکات، پارەکەی حەرامە".