رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای بەدلیس قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهت ههڵدان و سهكۆ دانان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند.
پارێزگاکە هۆکاری قەدەخەکەی بۆ "پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی، بەرگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانەی تیرۆر، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە سەرهەڵدانی توندوتیژی" گەڕاندەوە.
پارێزگای بەدلیس لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لەپێناو یەکڕیزیی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، رێگریکردن لە تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگریکردن لە توندوتیژیی، بەپشت بەستن بە بڕگەکانی ئەلیف و جیم لە 11مین ماددەی یاسای ژمارە 5442 ی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17مین ماددەی یاسای ژمارە 2911ی چالاکییەکان، کۆمەڵێک رێوشوێن گیراونەتەبەر.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ی رۆژی 10ـی شوبات تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی 12ـی شوباتی 2024 بۆ ماوەی سێ رۆژ بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، قەدەخەی هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک قەدەخەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ