پۆلیسی هەولێر: لە کەمتر لە 48 کاژێردا ماتۆڕسکیلی گەشتیارە ئەڵمانییەکەمان دۆزییەوە

10-02-2023
پەیمان محەممەد
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر و گەشتیارە ئەڵمانییەکە
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر و گەشتیارە ئەڵمانییەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، لە کەمتر لە 48 کاژێردا، ماتۆڕسکیلی گەشتیارێکی ئەڵمانییان دۆزیوەتەوە، ئەو کەسەشیان دەستگیر کردووە کە ماتۆڕسکیلەکەی "دزیوە."
 
هاووڵاتییەکی ئەڵمانی کە بە مەبەستی گەشتکردنی جیهان بە ماتۆڕسکیل سەردانی شاری هەولێریشی کردبوو، دوای مانەوە لە هۆتێلێکی ئەو شارە، "ماتۆڕسکیلەکەی لێ دزرا،" پاشان لە پۆلیسی هەولێر سکاڵای تۆمار کرد.
 
رۆژی هەینی 10-02-2023 هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "هێزەکانمان تیمێکی کارامەیان پێکهێنا، بە مەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانەکە." دەشڵێت، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاژێردا ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە دزییەکەیان کردووە.
 
بە گوتەی هۆگر عەزیز، سێ کەس بە تۆمەتی دزییەکە دەستگیرکراون، بەڵام لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە "نۆ دزیی دیکەیان کردووە." گوتیشی، "هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بەسەر ماتۆڕسکیلەکەدا گرتووە و رادەستی ئەو گەشتیارەی دەکەینەوە."
 
نرخی ئەم ماتۆڕسکیلە زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و رۆژی یەکشەممە 05-02-2023 لەلایەن ئەو باندەی کە دەستگیرکراون، لەبەردەم ئەو هۆتێلە دزرا کە گەشتیارەکەی لێ دەمایەوە.
 
گەشتیارە ئەڵمانییەکە لەوبارەوە دەڵێت، "بڕیارم داوە گشت وڵاتانی جیهان بە ماتۆڕسکیل بگەڕێم، تاوەکو ئێستاش 21 وڵات گەڕاوم، بەڵام لە 5ی ئەم مانگەدا لە هەولێر ماتۆڕەکەم دزرا و ئێستاش سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەکەم کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا توانییان ماتۆڕەکەم بۆ بگەڕێننەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.