لە هەرێمی کوردستانەوە کارتۆنی بەرکاهاتوو و پلاستیک هەناردەی دەرەوە دەکرێن

11-02-2022
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
کارتۆنی کۆکراوە لە کۆگایەکی سلێمانی
کارتۆنی کۆکراوە لە کۆگایەکی سلێمانی
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

مانگانە لە سلێمانییەوە نزیکەى سێ هەزار تۆن پلاستیک و کارتۆنى بەکارهاتوو بەرەو تورکیا و ئێران هەناردە دەکرێت. کارگەیەکى وەرگرتن، هاڕین و دروستکردنەوەى پلاستیکە لە تانجەرۆ، کە بەشى زۆرى کەرەستەکانى تایبەت بە خانووى پلاستیکى و سندووقى میوە لێرەوە دروستدەکرێت و زیادەکەشى بە کەرەستەى هاڕاو بۆ دەرەوەى وڵات دەنێردرێت، بەگشتى بڕى هەناردەکراو لە کوردستانەوە نزیکەى 10 هەزار تۆنە.
 
فوئاد نەجم، خاوەنى کارگەى هەناردەکردنى پلاستیک دەڵێت، "ئێمە وەکو خۆمان تەنیا کەرەستەى نایلۆن و پلاستیک و دەبە وەردەگرین، بەشى زۆرى دەکەینە سۆندە و بۆریى پلاستیکى ئەوى دیکەشى دەنێرین بۆ وڵاتان، بەتایبەت ئێران.
 
تاوەکو ئێستا لە کوردستان و عێراقیش هیچ کارگەیەک نییە بۆ بەکارهێنانەوەى کارتۆن، هەربۆیە هەموو بەرهەمە کۆکراوەکانى کارتۆن و مقەبا بەرەو تورکیا هەناردە دەکرێت و لەوێوە بە دروستکراوى دەینێرنەوە.
 
فاخر محەممەد ئەمین، خاوەنى کارگەى هەناردەکردنى کارتۆن ئاماژە بەوە دەکات، "تاوەکو ئێستا وەبەرهێن و بازرگانێک نەهاتووە لەم بوارەدا کار بکات و ئەوەى بۆ تورکیاى دەنێرین بۆ خۆمان بێت".
 
کارگەکانى هاڕین و بەکارهێنانەوەى پلاستیک و کارتۆنن پشت بەو کەسانە دەبەستن کە رۆژانە لە نێو خۆڵ و خاشاکى فڕێدراوى ماڵان و فرشگاکان کۆیدەکەنەوە
 
هیشام ئیبراهیم، کرێکارى کۆکردنەوەى کارتۆن دەڵێت، "بەیانیان زوو بە شەقام و کۆڵاناندا دەگەڕێم بۆ کارتۆن و لێرە کیلۆى بە 200 دینار دەفرۆشین، ئیشەکە باشە، لە هیچ باشترە". سەمین ئەمین، کرێکارى کۆکردنەوەى پلاستیک دەڵێت، "رۆژانە لە 10 تاوەکو 15 هەزار دینار پەیدا دەکەم، ژیانم قوورەسە، ئیشەکەش ناڕەحەتە، بەڵام هەرچۆن بێت پێی دەژیین".
 
گرفتى گەورەى کارگەکان، کەمیى بەرهەم و هاننەدانی زیاتریان، گرانى نرخى کارەبا، سووتەمەنى و دەستى کارە، دۆخێک کە دەڵین پێنج ساڵە بەو جۆرە لەسەریان بووەتە بارگرانى.
 
وەسفى خەلیل، ئەندامى ژوورى بازرگانیى سلێمانى باس لەوە دەکات، "ئەو کەرەستانە بەشى زۆریان بۆ زیاتر لە 200 ساڵ لە خاکدا دەمێننەوە، بۆیە پێویستە ئەو کارگانە هانبدرێن، وەکو چۆن وڵاتان لە باخچەى ساوایانەوە منداڵەکانیان بۆ پاراستنى ژینگە فێردەکەن".
 
لەناو شارى سلێمانى رۆژانە سەروو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک لەلایەن کۆمپانیاکانەوە کۆدەکرێنەوە، کە نزیکەى نیوەیان بسکویت و کارت و کاغەزن، لە پرۆسەى کۆکردنەوەشدا زۆرجار هەموو کەرەستە بەکارهاتووەکان پێکەوە تێکەڵ دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی.

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دا: پارتی تاکە ئومێدی خەڵکی کوردستانە

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە یادی 16ی ئابدا پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایدەگەیەنێت، پارتی خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە سەروەری و فیداکاری و بەرگریکردنە لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان.