میدیای فەرمیی تورکیا: میت بەرپرسێکی پەکەکەی لە شنگال دەستگیرکرد

10-02-2021
هێمن عەساف
نیشانەکردن پەکەکە شنگال
A+ A-
رووداو ئەنقەرە 

ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا -میت لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بەرپرسێکی پەکەکەیان لە شنگال دەستگیرکرد و بردیانە تورکیا. 
 
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی تورکیا، ئیبراهیم پارم کە ناوی خوازراوی "لاشەر" بووە، لە شنگال بەرپرسی لۆجستی پەکەکە بووە و لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە شنگال دەستگیرکراوە، بەڵام ئاماژە بە رۆژی دەستگیرکردن و ناردنی ئەو بەرپرسەی پەکەکە بۆ ئەنقەرە نەدراوە. 
 
میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی لەبەردەست سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرەدان، ئیبراهیم پارم لە شەش تا هەشتی تشرینی یەکەمی 2014 بەشداریی خۆپیشاندانەکانی شاری وانی کردووە کە بۆ دژایەتیکردنی پێکدادانەکانی شاری کۆبانێ رێکخرابوون، دواتر لە ساڵی 2015دا پەیوەندیی بە پەکەکە کردووە. 
 
بە گوێرەی میدیای تورکیا، لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، دەزگای میت و هۆبەی دژەتیرۆری ئاسایشی گشتیی تورکیا پێکەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئیبراهیم پارم دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە