رووداو - دهۆک
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری قەزای شرگات لە پارێزگای سەلاحەدین سێ کەس گیانیان لەدەستدا، کە دووانیان خەڵکی قەزای شێخانن لە پارێزگای دهۆک.
زەید عەبدولڕەحمان، کوڕی یەکێک لە قوربانییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 09:00ی ئەمشەو باوکی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، لە ئەنجامدا خۆی و دوو کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوتەی زەید عەبدولڕەحمان، باوکی لەگەڵ سێ کەسی دیکە رۆشتبوونە بەغدا بۆ سەردانی تەکیەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی، لەکاتی گەڕانەوە لە سنووری قەزای شرگات تایەی ئۆتۆمبێلەکەیان تەقیوە و وەرگەڕاوە، سیانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان بریندار بووە.
ناسنامەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە عەبدولڕەحمان ئەحمەد تەمەن 69 ساڵ، خەلیفە شاکر تەمەن 50 بۆ 60 ساڵ، کە هەردووکیان خەڵکی قەزای شێخانن و ئەوی دیکەش ناوی موحسینە و خەڵکی موسڵە.
زەید عەبدولڕەحمان گوتیشی، تەرمی هەرسێکیان رەوانەی دادپزیشکیی تکریت کراون، کەسوکاریان چاوەڕێی رێکارەکانی دادپزیشیکی دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ