لە سلێمانی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند بایکۆتی دەوام دەکەن

10-01-2024
پێشەوا بەختیار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نوێنەری پزیشکانی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی دەڵێت، لە سبەی پێنجشەممەوە بایکۆتی ناوەندەکانی تەندروستی دەکەن و تاوەکو ئەو کاتەی حکومەت داواکارییەکانیان جێبەجێدەکات.
 
شەوی چوارشەممە، 10-01-2024، د.هاروون عوسمان، نوێنەری پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سلێمانی بە تۆڕیی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی خراپی و ناهەمواری بارودۆخی ژیانی زۆرینەی پزیشکانی خولاو و پلەبەند بریارماندا بایکۆتی دەوام بکەین، چونکە چەندین جارە داوامان کردووە هەر 30 رۆژ جارێک مووچەمان پێبدرێت، بەڵام داواکەمان جێبەجێنەکراوە."
 
د. هاروون عوسمان، باسی لەوەش کرد، ئەو پزیشکانەی بایکۆتیان کردووە هەموویان بە مووچەیەکی کەم، رۆژانە دەوام دەکەن لە بەشە هەستیارەکانی نەخۆشخانەکانی ناوەوە و دەرەوەی شار کاردەکەن، بۆیە داوا دەکەین هەرچی زوو حکومەت بەدەم داواکەمانەوە بێت."
 
بەشێک لە پزیشکان لیژنەیەکیان دروست کردووە بە نووسراوێک پزیشکانی دیکەی نیشتەجێی خولاو و پلەبەندییان ئاگادارکردووەتەوە کە لە کاژێر 08:00 بەیانیی رۆژی 11-01-2024 بایکۆتی دەوام بکەن و نەچنەوە نەخۆشخانەکان. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، داواکارییەکانی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە چەند خاڵێکدا خۆی دەبینێتەوە لەوانە، دابەشکردنی مووچە هەموو 30 رۆژ جارێک، خەرجکردنی پارەی هاتووچۆکردنی ئەو پزیشکانەی لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شار کاردەکەن و هەروەها دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ ئەو پزیشکانەی لە دەرەوەی ناوچەکانی خۆیان لە نەخۆشخانەکاندا کاردەکەن. 
 
ئەو پزیشکانە بڕیاریانداوە، هەرکات حکومەت مووچە دابەشبکات بۆماوەی 30 رۆژ دەوام دەکەن، بەڵام ئەگەر مووچە وەرنەگرنەوە لە ماوەی 30 رۆژی داهاتووتردا، دیسانەوە بایکۆت دەکەن، چونکە دەڵێن، لە بارودۆخێکی ناهەمواری داراییداین و پزیشکەکان هەمویان گەنج و رێگەیان دوورە.
 
بەپێی ئەو ئامارانەی دەستی رووداو کەوتوون، پزیشکانی گەنجی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی ژمارەیان زیاتر لە 600 پزیشک دەبێت.

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".