مەلا بەختیار داوا لە عەلی حەمە ساڵح دەکات داوای لێبووردنی لێ بکات

10-01-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مەلا بەختیار داوا لە عەلی حەمە ساڵح دەکات یان داوای لێبووردنی لێ بکات یان سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات. 
 
رۆژی سێشەممە، 10-1-2023، سکرتێری رۆژنامەڤانیی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە فەیسبووک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: "پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح لە کۆمێنتێكدا تۆمەتێکی بۆ مەلا بەختیار و خانەوادەکەی هەڵبەستووە کە گوایە لە ئوردن هۆتێل و خەستەخانەیان هەیە!"
 
سکرتێری رۆژنامەڤانیی مەلا بەختیار رەتیدەکاتەوە مەلا بەختیار لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانە پڕۆژەی بازرگانی هەبێت و دەڵێت، ئەگەر کەسێک توانی پێچەوانەی ئەمە بسەلمێنێت، ئەوا مەلا بەختیار ئامادەیە بۆ هەمیشە واز لە سیاسەت بهێنێت. 
 
عەلی حەمە ساڵح لە کۆمێنتێدا نووسیبووی: "دوژمنی سلێمانی ئەوانەن قاچاخی بەسەر خەڵکەکەیەوە دەکەن! زەوییە نایابەکانی داگیردەکەن! منداڵەکانی رەز و باخ و گوندی خەڵک دەسووتێنن. مانگانە پارە لە بەغداوە دەهات و گەورەترین دزی لە سلێمانی بردنی 35 ملیۆن دۆلاری مانگانەی پڕۆژەکانی سلێمانیی حیزبەکەی کاک بەختیار دەیبرد کە ئەو کات بەرپرس بوو..!"
 
عەلی حەمە ساڵح لە بەشێکی دیکەی کۆمێنتەکەدا دەڵێت: "دووژمنی سلێمانی ئەوانەن 30 ساڵە لەسەر حیسابی ئەم شارە، خاوەنی ژیانی شاهانەیە، دەزگای بێکەڵکی هەیە و ملیۆن دۆلار لە حسابی ئەم شارەی بۆ خەرج دەکرێ و باخ و ڤێلای هەیە، مووچەی پاسەوان و سەفەر و سەفای هەیە لەسەر حسابی هەژاری ئەم شارە!"
 
پەرلەمانتارەکەی کوردستان رەتیدەکاتەوە ناوی کەسی هێنابێت لە کۆمێنتەکەیدا و دەڵێت: "لە کۆمێنتێک گوتبووم، کێ لە ئوردن خۆی و خێزانەکەی هۆتێل و نەخۆشخانەی هەیە؟ کاک بەختیار دەڵێت: سکاڵات لەسەر تۆماردەکەم! بۆ بردیانە سەر خۆیان؟ لەسەر خاڵەکانی تر سکاڵا ناکات باسم کردبوو!"
 
سکرتێری رۆژنامەڤانیی مەلا بەختیار لەبارەی ئەم کۆمێنتانە دەنووسێت، پەرلەمانتارەکەی کوردستان تاوەکو بەیانی داوای لێبووردن نەکات، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن و ئاماژە بەوەش دەکات، "هەقە بەڕێز قوباد تاڵەبانی یان مەکتەبی سیاسیی یەکێتی" سکاڵا لەسەر عەلی حەمەساڵح تۆمار بکەن، ئەگەر ئەو زانیارییانەی لەسەر حیزبەکە بڵاویان دەکاتەوە راست نین.
 
دوای روونکردنەوەکەی سکرتێری رۆژنامەڤانیی مەلا بەختیار، عەلی حەمە ساڵح لە پۆستێكدا لەوبارەوە قسەی کرد و نووسی :"کێ سکاڵا لەسەر ئێوە تۆمار بکات! جگە لە بردنی زەوی و داهاتی ناوخۆ و بەشە نەوت، لەو پارەیەش لە بەغداوە بۆ سلێمانی دەهات، مانگی 30 ملیۆن دۆلارتان دەبرد! سێ ساڵە بە ناوی خەبات و رۆشنگەری، خۆتان و منداڵتان بوون بە بار لەسەر خەڵک".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.