رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و ترافیکی رێگەوبانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاویدا پشکنینی ساڵانە بۆ 58 هەزار و 700 بارهەڵگر، تانکەر پاسەکان کراوە و 60%یان لە پشکنین دەرنەچوون.
بە گوتەی کاوە یاسەمەنی، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و ترافیکی رێگەوبانی پارێزگای ورمێ، ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەرنەچوون زیاتر لە 20 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانیان تێدەپەڕێت و کۆنن.
سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و ترافیکی رێگەوبانی پارێزگای ورمێ باسی لەوە کرد، زۆریی رێژەی دەرنەچوونی بارهەڵگر، تانکەر و پاسەکان دەریدەخات، سیستمی گواستنەوەی گشتیی پارێزگاکە کۆنە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە.
غوڵامحوسێن عەماری، قایمقامی شاری ورمێ هەفتەی رابردوو رایگەیاند، 70%ی هۆکاری پیسیی هەوای ئەو شارە بەهۆی هاتووچۆی زۆری ئۆتۆمبێل و کۆنبوونی سیستمی گواستنەوەی گشتیی شارەکەیە.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێ، رۆژانە 300 هەزار ئۆتۆمبێل لەنێو شاری ورمێ هاتووچۆ دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ