لە رۆژئاوای کوردستان کوژرانی ئەندامێکی مەلەکەپە لەلایەن میت رادەگەیێندرێت

10-01-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا، بەرپرسێکی پارتی کۆمەنیستی مارکسیست - لێنینیست MLKP لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی (MIT)دا لە رۆژئاوای کوردستان کوژراوە.
 
ئۆپەراسیۆنەکەی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT) لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کراوە و ئۆزگور نامئۆغڵو کە ناوی نهێنی "فرات نیڤال" بووە، کوژراوە.
 
بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: بەرپرسی (FESK)ی باڵی سەربازیی MLKP لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، ئۆزگور نامئۆغڵو بۆ عێراق نێردراوە و مەشقی تایبەتی لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پێکراوە. ساڵی 2008 لە ئەوروپا دەستی بە چالاکی کردووە و چووەتە ناوچەی گارە لە باشووری کوردستان. دوای ئەوەی بەشداری لە چالاکییەکان لەگەڵ پەکەکە کردووە، ساڵی 2016 چووەتە رۆژئاوای کوردستان و لەوێ کراوەتە بەرپرسی گشتیی ئەکادیمیای شەنگول بۆران.
 
ئەمە لەکاتێکدایە تائێستا ئەو زانیارییانەی میدیای دەوڵەتی تورکیا بڵاویکردوونەتەوە، لەلایەن میدیای نزیک لە رێکخراوەکەوە پشتڕاستنەکراونەتەوە.
 
پارتی کۆمەنیستی مارکسیست - لێنینیست (تورکیا و کوردستان) ناسراو بە مەلەکەپە، پارتێکی کۆمەنیستییە و 10ی ئەیلوولی 1994 دامەزراوە، ئەم پارتە جگە لە تورکیا، لە باکوور و رۆژئاوای کوردستانیش دژ بە حکومەتی تورکیا خەباتی چەکدارانە دەکات. 
 
مەلەکەپە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناودەبرێت و ناوبەناو هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆن دژی ئەو پارتە دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.