پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەوڵی پارتی بۆ وەرگرتنی سەرۆککۆمار لێکترازان دەخاتە نێوانمان

10-01-2022
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
پۆستی سەرۆککۆمار لەنێوان کورد و سەرۆکوەزیرانیش لەنێو لایەنە شیعیەکاندا یەکلایی نەبووەتەوە
پۆستی سەرۆککۆمار لەنێوان کورد و سەرۆکوەزیرانیش لەنێو لایەنە شیعیەکاندا یەکلایی نەبووەتەوە
نیشانەکردن رەجەب تەیب ئەردۆغان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، پارتی و یەکێتی دوولەتکرد کە بڕیاربوو بە ھاوبەشی بەشداری گفتوگۆکان بکەن و پرسی سەرۆککۆماریش بە لێکتێگەیشتن لەنێوان خۆیاندا چارەسەر بکەن.   
 
یەکێتی لە پارتی نیگەرانە و پارتیش دەڵێت، خواستیان وابووە پێکەوەبن، بەڵام نەکراوە ئەوەشی لە نێو پەرلەمان روویدا ھەنگاوێکی گرنگ بووە. رووداو زانیویەتی بافڵ تاڵەبانی بڕیارە لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە و پرسی سەرۆککۆمار یەکلایی بکاتەوە کە ئێستا پارتی ئامادەکاری دەکات بەربژێری بۆ دیاریی بکات.
 
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لەڕاستیدا پێمان خۆشبوو پێکەوە بوینایە ئێمە و یەکێتی و حیزبە کوردستانییەکانی دیکەش، بەڵام گەیشتینە ھەندێک بڕیاری سیاسی، ئێستاش ھیچی لێ نەچووە، من پێموایە بەردەوام دەبین، ئەوە بناخەیەکی باشە بۆ ئەو پرۆسانەی کە لە پێشمانە، وەک رێڕەوی دەستووری، پێکھێنانی حکومەت و پرسی سەرۆکایەتی. دەستنیشانکردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە دوێنێ بەڕێوەچوو ھەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ دامەزاندنی ئەو پرۆسەیە لەسەر بناخەیەکی پتەو." 
 
رووداو لە چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتییەوە ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە تاوەکو ئێستا بەرھەم ساڵح تاکە بەربژێریانە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، یەکێتی پێداگرە و ئەو پۆستە بە پشکی خۆی دەزانێت، دەڵێن سازشی لەسەر ناکەن، ھەوڵی پارتیش بۆ بەدەستھێنانی ئەو پۆستە بە لێکترازانی زیاتری نێوانیان دەبینن. 
 
غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات، "پۆستی سەرۆککۆمار بە مافی خۆمان دەزانین وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان وە بەربژێریشمان بۆی ھەیە و سازشی لەسەر ناکەین، ئەگەر بێتو پارتیش بەربژێری ھەبێت کە من پێموایە نایانبێت، خۆ ئەگەر ھەشیان بێت ناچار تووشی پێداچوونەوە دەبین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێوازی حوکمرانی ھەم لە ھەرێمی کوردستان و ھەم لە بەغداش." 
 
تاوەکو دوو ھەفتەی دیکە بەپێی مەرجەکان ھەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت لەنێو کورد دا خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەربژێر بکات، بەڵام ھیچ کەسێک ھێندەی بەربژێرانی پارتی و یەکێتی چانسی دەرچوونیان نابێت بەھۆی رێککەوتنیان لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان.
 
تاوەکو ئێستا پرسی سەرۆککۆمار لەنێوان کورد و سەرۆکوەزیرانیش لەنێو لایەنە شیعیەکاندا یەکلایی نەکراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

حکومەتی عێراق بە مەرج مووچەى هێزە ئەمنییەکانى ناردووە

بەگوێرەى بڕیارى ناردنى مووچەى دوو مانگى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان، هەر تێبینییەک لەلایەن دیوانى چاودێریى دارایی عێراقەوە لەسەر لیستەکە هەبێت، دەبێت حکومەتى هەرێمى کوردستان چارەسەرى بکات. پەرلەمانتارێکى عێراق دەڵێت، "ئەگەر ئەو تێبینییانە چارەسەر نەکرێن، بۆ مانگى داهاتوو کێشە دروست دەبێتەوە."