جێگری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن گەیشتە هەولێر
رووداو - هەولێر
دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، جێگری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، كێنتارۆ سۆنۆرا،جێگری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دەكاتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ (سێشەممە 10-1-2017) لە بەغدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق بە وەكالەت كۆبووەوە.
داڕشتنەوە: حەكیم داود