سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ رووداو: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچە رادەگەیێندرێت

09-12-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق کار لەسەر گواستنەوە لە بودجەدا دەکات بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی مووچەی مانگی 11 و 12، کورتهێنانی مووچەی مانگی 10ش بە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیار بوو سبەی لیستی مووچەی مانگی 10 رابگەیێندرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی سبەی لە عێراق پشووە دوادەکەوێت بۆ کۆتایی هەفتە".
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی، "ئێستا وەزیری دارایی عێراق کار لەسەر گواستنەوە لە بودجەدا بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەکات و کێشەی کورتهێنان چارەسەر دەکرێت. بۆ مووچەی مانگی 10ش حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی داهاتی ناوخۆوە چارەسەری دەکات".
 
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، "لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 11 خەرجدەکرێت".
 
هەر ئەمڕۆ رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پاش گفتوگۆیەکی زۆر، توانیویانە مووچەی مانگی 10 خەرج بکەن و مووچەی مانگی 11ش کۆتایی ئەم هەفتەیە خەرج دەکرێت. هەروەها دەڵێت، "بەزووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەکان دەکرێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی دۆزینەوەی ئێسک و پرووسکەکە.

لە هەولێر ئێسک و پرووسکی کەسێک لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا دەدۆزرێتەوە

لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر ئێسک و پرووسکی کەسێک لە زەوییەکدا دۆزرایەوە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، ''دیار نییە ژن بووە یان پیاو، چونکە گۆشتی پێوە نەماوە و تەنیا کەلەسەر، بڕبڕەی پشت و هەردوو قاچەکانی مرۆڤێکن.''