مەسرور بارزانی سەردانی بەحرەین دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەرەو بەحرەین بەڕێکەوت. حکومەت دەڵێت، سەردانەکەی دوو رۆژ دەخایێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 09-12-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێرەوە بەرەو مەنامە بەڕێکەوت. بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، "ئامانجی سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە".
لە سەردانە دوو رۆژییەکەیدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا دەکات.
راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی سەردانەکە:
سەرۆکی حکومەت بە بانگهێشتێکی فەرمی سەردانی شانشینی بەحرەین دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت.
ئامانجی سەردانەکە، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا دەکات.
ئه م سەردانە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.