سەرکەوت حەسەن بۆ رووداو: لە میدیاکانەوە زانیومە خانەنشین کراوم

09-12-2022
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی بۆ کاروباری ئەمنی رایگەیاند، لە راگەیاندنەکانەوە بیستوویەتی بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ خانەنشین کراوە و پێیوایە، خانەنشینکردنەکەی "بڕیارێکی سیاسییە" و بە "مەبەست" کراوە.
 
رۆژی هەینی 09-12-2022، سەرکەوت حەسەن، راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاروباری ئەمنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە راگەیاندنەکانەوە بیستوومە خانەنشین کراوم، ئەسڵەن نازانم کەی بڕیارەکە دەرچووە." 
 
لە میدیاکان وا بڵاوکراوەتەوە، سەرکەوت حەسەن، کە پلەکەی لیوایە و پێشتر بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بووە، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان خانەنشین کراوە. بەڵام سەرکەوت حەسەن دەڵێت، بڕیاری خانەنشینکردنەکەی "سیاسییە." 
 
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی خانەنشینکردنی سەرکەوت حەسەن نەداوە.
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری داوە گۆڕانکاری لە چەند بەرپرسێکی تیمەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکات، لەوانە بڕیاری داوە لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆ بگۆڕێت، بۆ جێگرەوەکەشی سەرکەوت حەسەن، ناسراو بە (سەرکەوتی کوبە)ی بەربژێر کردبوو.
 
سەرکەوتن حەسەن گوتی: "یەکێتی منی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە، رێککەوتنیشی لەسەر کراوە و نووسراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانیش نێدراوە، خانەنشینکردنەکەم بۆ ئەوەیە ئەو پۆستە وەرنەگرم، سەرەتا کە نووسراو کرا بڕیارەکەیان جێبەجێنەکرد و دوای فەرمانی خانەنشینبوونەکە دەردەکەن، ئەوە کێشە لە نێوان یەکێتی و پارتی دروست دەکات." 
 
سەرکەوت حەسەن، پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی ماوەیەک بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بوو، بەڵام لە دوای دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیوەندیی بە بزووتنەوەکە کرد، لە کابینەی هەشتەم، بریکاری وەزیری ناوخۆ بوو لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان.
 
رۆژی 30-10-2014، نێچیرڤان بارزانی، کە ئەوکات سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ سەركەوت حەسەن، وەك بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەركرد، كە بەپێی رێككەوتنی لایەنەكان لە دانوستاندنەكانی پێكهێنانی حكومەت ئەو پۆستە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان بوو.
 
دوای نۆ ساڵ کارکردن لە ریزەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، رۆژی 27-09-2018 سەرکەوت حەسەن گەڕایەوە نێو یەکێتی و سەردانی مەڵبەندی 1ی یەکێتی کرد لە سلێمانی، لەلایەن حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێشوازی لێکرا.
 
ئەوکات، سەرکەوت حەسەن بە میدیای فەرمی یەکێتی گوت: "بڕیارمداوه‌ له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژه‌ به‌خه‌باتی سیاسی خۆم بده‌م و بێمه‌وه‌ ناو ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکێتی

یەکێتی لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 60 بەربژێری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 68 کەسی لە بازنەی پارێزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە. لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی ئەو حیزبە لە پارێزگای هەولێر دەڵێت، دەکرێت گۆڕانکاری لە ژمارەکەدا بکرێت.