ناسنامەی 41 رووفاتى دیکەى گوندى کۆچۆ ئاشکرا دەکرێت و لە رێوڕەسمێکدا بەخاکدەسپێردرێن

09-12-2021
ناسر عەلی
  41 رووفاتی کوردانی ئێزدیی لە گۆڕستانی کۆچۆ بەخاکدەسپێردرێن
41 رووفاتی کوردانی ئێزدیی لە گۆڕستانی کۆچۆ بەخاکدەسپێردرێن
نیشانەکردن کۆچۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ناسنامەی 41 رووفاتى دیکەی گوندى کۆچۆ ئاشکرادەکرێت و بڕیارە لە رێوڕەسمێکی ئایینى ئێزیدیان و بە بەشداریی بەرپرسانی نێودەوڵەتیی و حکومەت، هەموویان لە گۆڕستانى تایبەتى روفاتەکانى گوندى کۆچۆ بەخاکبسپێردرێن.
 
نایف جاسم موختارى گوندى کۆچۆ و سەرپەرشتى رێوڕەسمی بەخاکسپاردنى 41 رووفاتەکەی گوندی کۆچۆ بە رووداوی گوت، ئەم رووفاتانە پێشتر لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال و کۆچۆ بە چاودێریی تیمى نێودەوڵەتیى یۆنامى لە عێراق دەرهێنراون و رەوانەى پزیشکى دادى بەغدا کرابوون، دواى وەرگرتنى سامپڵى DNA لە کەسوکارەکانیان، ئەمڕو رووفاتى 41 قوربانیی دیکەى گوندى کۆچۆ ئاشکرادەکرێن و لە رێوڕەسمێکی تایبەتى ئایینى و فەرمیدا بەخاکدەسپێردرێن.
 
نایف جاسم موختارى گوندى کۆچۆ گوتی، تاوەکو یەک رووفاتى ئیزدیان مابێت ئێمە لە هەوڵدادەبین بۆ دەرهێنان و ئاشکراکردنى ناسنامەی هەموو رووفاتەکانى شنگال.
 
کاژێر 10:30 خولەکی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە 9-12-2021 بڕیارە لە رێوڕەسمێکدا لە گوندى کۆچۆی سەر بە قەزای شنگال و بە ئامادەبوونى نوێنەرانى سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمانى عێراق و لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستانیش نوێنەرانى سەرۆکی هەرێمى کوردستان، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران ، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ، نوێنەرى یۆنامى لە عێراق و دەیان بەرپرسى حکومەت لە عێراق و کوردستان و کەسوکارى قوربانیانى شنگال، ناسنامەى 41 رووفاتى دیکەى گوندى کۆچۆ ئاشکرا بکرێن.
 
لە 3 ئابى 2014 داعش هێرشى کردە سەر شنگال، نزیکەى 6500 کوردى ئێزدى کەوتنە دەستى داعش، جگە لە کڕین و فرۆشتن بە کچ و ژنانی کوردی ئێزدی، نزیکەى 1293 کەس لە گەنج، پیری کوردی ئێزدیى خەڵکى شنگال گولـلەبارانکران و تاوەکو ئێستا 105 گۆڕى بە کۆمەڵ دەستنیشانکراون.
 
نایف جاسم موختارى گوندى کۆچۆ باسى دەرهێنانى رووفاتەکانی کرد و گوتی: "تاوەکو ئێستا ناسنامەی 360 رووفات لە 25 گۆڕى بە کۆمەڵ دەرهێنراون، ناسنامەی 145 کەسى خەڵکى گوندى کۆچۆ ئاشکراکراون، سەرەتاى ئەمساڵ لە رێوڕەسمێکدا ناسنامەی 104 کەس ئاشکرا کرابوون و بەخاکسپێردرابوون، ئەمڕۆش ناسنامەی 41 کەسى دیکەش ئاشکرا دەکرێن".
 
دەربارەى ئەوانەى دیکەى ماون ناسنامەیان ئاشکرا بکرێت، نایف جاسم گوتی، هەموو ئێزدییەکانى شنگال برا و خوشکى منن، نەک تەنیا خەڵکى کۆچۆ، ئێمە بەردەوام دەبین تاوەکو هەموو رووفاتەکانى دیکەى ئێزدیان لە شنگال دەردەهێنین.
 
حوسێن قاسم نوێنەرى کوردانى ئێزدى لە سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان بە رووداوی گوت: "پرۆسەى هەڵدانەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە شنگال پرۆسەیەکى ئاسان نییە، ئەوەنییە کە لە ساڵێکدا یان مانگێک تەواو بێت، ئەم پرۆسەیە پێویستیى بە کاتێکى زۆرە و پێویستیی بە بودجەیەکى زۆریش هەیە. رێکخراوى نێودەوڵەتیى یۆنامى چاودێریی پرۆسەکە دەکەن".
 
هەروەها حوسێن قاسم رایگەیاند کە پرۆسەى هەڵدانەوە و بەخاکسپاردنى رووفاتەکانى شنگال، تیمەکانى وەزارەتى شەهید و ئەنفالکراوەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و بەچاودێریی تیمەکانى نێودەوڵەتێی بەڕێوەدەچن، راستە زۆر کەس داوادەکەن کە پرۆسەکە بە خێرایی زیاتر بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەو پروسەیە پێویستىی بەکاتێکى زیاترە.
 
خەنسا خدر ژنێکى خەڵکى حەردانە، 13 کەس لە ماڵەکەى کەوتبوونە دەستى داعش و هێشتا چارەنووسى 8 کەسى دیکە ئاشکرانەبووە. خەنسا خدر بە رووداوی گوت، چاوەڕێی هەڵدانى گۆڕەکانى دیکەین بۆ ئەوەى ئێمەش چارەنووسى کەسوکارەکانى خۆمان بزانین و هەر هیچ نەبێت، گۆڕێک هەبێت بچینە سەر گۆڕى کەسوکارەکانى خۆمان.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت