گالەری


رووداو دیجیتاڵ

دەزگای روانگە هاوکاریی دارایی بەخشییە 12 گرووپی خۆبەخش بۆ جێبەجێکردنی 12 پرۆژەی خۆبەخش. هاوکارییە داراییەکەش لەماوەی ئەمساڵدا بووە و لە چوارچێوەی پرۆژەی دەستپێشخەریی لاوانی خۆبەخش بووە. 
 
ئەو کەسانەی کە هاوکارییەکەیان پێبەخشراوە، بەپێی زانیارییەکانی روانگە کە بە رووداوی داوە لە پارێزگاکانی، کەرکووک، هەڵەبجە، سلێمانی، هەولێر، دهۆک و نەینەوا بوون. 
 
پرۆژەکەی دەزگای روانگە لە 12-7-2021 راگەیێندرا و گەنجان ماوەی 51 رۆژیان هەبوو بۆ پێشکێشکردنی پرۆژەکانیان. زۆرترین بودجە کە بە پرۆژەکان بەخشراوە بڕی چوار ملیۆن و 250 هەزار دیناری عێراقی بووە و کەمترین بودجەش سێ ملیۆن و 694 هەزار بووە.