رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، کەسێکی دەستگیرکردووە بەتۆمەتی ئەوەی هێرشی کردووەتە سەر کارمەندێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9-11-2023، لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوە کردووە، "لەلایەن هێزەکانمانەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان تۆمەتبار (م ، ش ،ئـ) دەستگیر بکەین کە هێرشی کردبووە سەر کارمەندێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر و کێشە و ئاژاوەی لەناو نەخۆشخانەکە دروستکردبوو، دواتر بە چەکی ناتۆ چەند فیشەکێکی تەقاندووە".
ئاسایش ئاماژەی بە کاتی رووداوەکە نەداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ