لە وان کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی ئەرجیشی سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستاندا کرێکارێک کارەبا دەیگرێت و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
رووداوەکە بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 9-11-2023، لە کاتی کارکردن روویدا.
کرێکارەکە ناوی زەکی کەسکینە، دوای ئەوەی کارەبا گرتوویەتی، هەواڵ بە تیمەکانی فریاکەوتن دراوە و ئەمبوڵانس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام دەرکەوت کەسکین هەر لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.
تەرمی کرێکارەکە گواسترایەوە دادپزیشکی و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا ISIG، ساڵی 2022 له توركیا و باكووری كوردستاندا هەزار و 843 كرێكار بههۆی رووداوه جۆراوجۆرهكان له كاتی كاركردنیان گیانیان لهدهستداوه.
بهگوێرهی ئاماری ههمان ئهنجوومهن، ساڵی 2021 ئەو ژمارەیە دوو ههزار و 170 بووە.