محەممەد بازیانی: مەڵبەندەکانی هەولێر و سلێمانی و رانیەی بزووتنەوە لەگەڵ کامیل حاجی عەلین

09-11-2022
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامئی کوردستان (بە سەرپەرشتیی کامیل حاجی عەلی) دەڵێت، هەریەکە لە مەڵبەندەکانی هەولێر و رانیە و سلێمانیی بزووتنەوەی ئیسلامی خۆیان یەکلاکردووەتەوە کە پشتوانیی کامیل حاجی عەلی دەکەن و بێلایەنبوونی مەڵبەندی هەڵەبجەش روونە کە ئەوان پشتیوانیی رێگەی شەرعی دەکەن. دەشڵێت، بۆ پڕکردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی یەکگرتوو، سەرکردایەتیی بزووتنەوە هەر بڕیارێک بدات پابەند دەبن پێوەی.
 
د. محەممەد بازیانی، گوتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان (بە سەرپەرشتیی کامیل حاجی عەلی) بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، بێلایەنبوونی مەڵبەندی یەکی هەڵەبجەی بزووتنەوە لە کێشەی نێوان کامیلی حاجی عەلی و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، روونە کە ئەوان پشتیوانیی رێگەی شەرعی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە و ''رێگەی شەرعی و پەیڕەوییش روونن کە کێ مافی رابەرایەتی هەیە و ئێمەش دەرگەی گفتوگۆمان دانەخستووە."
 
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی ناکۆکی و کێشەکانی نێو بزووتنەوەکە دەڵێت، "کێشە و گرفتەکانی نێو بزووتنەوە شەخسی نییە و پەیڕەویین و پەیڕەوی حیزب پێشێلکراوە، چونکە بەگوێرەی پەیڕەو و پرۆگرامی بزوتنەوەی ئیسلامی، هیچ رابەرێکی بزووتنەوە لە دوو خول زیاتر بۆی نییە خۆی بەربژێر بکات، هەروەک لە کۆنگرەشدا کامیل حاجی عەلی تاکە بەربژێر بووە و دەنگی زۆرینەی هێناوە کە ئەوە مافێکی یاسایی و شەرعیی خۆیەتی."
 
د. محەممەد بازیانی گوتیشی، "پەیڕەو و پرۆگرامی بزووتنەوەی ئیسلامی پەسەندکراوی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانە و بەگوێرەی یاسای پارتە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان، دەبێت هەر حیزبێت کۆنگرە دەکات، بەگوێرەی ئەو پەیڕەو و پرۆگرامەبێت کە پەسەندکراوی نێوان دوو کۆنگرەیە و لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری کۆنگرە (سەرۆکی لیژنە و ئەندامەکانی)، مافی داوە بە کامیل حاجی عەلی کە زۆرینەی دەنگەکانی هێناوە و مافی هەیە ببێتە رابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامی."
 
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی گوتیشی، هەریەکە لە مەڵبەندەکانی هەولێر، رانیە و سلێمانی یەکلابوونەوەتەوە کە کار لەگەڵ کامیل حاجی عەلی دەکەن. لەبارەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەنێوان کامیل حاجی عەلی و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، د. محەممەد بازیانی ئاماژەی بەوە کرد، "لە بزوتنەوەدا دابەشبوون نییە و یەک بزووتنەوەی ئیسلامی هەیە و هەموو هەوڵێکیش ئەوەیە تاوەکو پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەو کێشە و گرفتانەی هەن چارەسەریان بکەن کە زیاتر کێشەی پەیڕەویین."
 
لە دوای کشانەوەی پەلەمانتارانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، جێگرەوەی پەرلەمانتارانی یەکگرتوو لە بەربژێرەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەبێت، د. محەممەد بازیانی ئاماژەی بەوەکرد، بۆ پڕکردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارەکانی یەکگرتووی ئیسلامی، چاوەڕێی بڕیاری سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن و لە داهاتووشدا ئەنجوومەنی شوورای بزووتنەوەی ئیسلامی هەر بڕیاریک بدات بۆ چوونە پەرلەمان یان نەچوون، پابەند دەبن پێوەی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت