دوو منداڵی خێزانێک نەخۆشییەکی دەگمەنیان هەیە و پێویستییان بە چارەسەرە

رووداو دیجیتاڵ
 
خۆی پێشمەرگەیە و دوو کوڕیشی هەیە بەناوی پێشمەرگە و شڤان، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە گەشەی پێشمەرگە وەستاوە و کاریگەریی لەسەر ئێسکەکانی سینگی شڤانیش داناوە و پێویستیان بە دەرزییەکە کە تەنیا لە دەرەوەی وڵات هەیە.
 
رزگار نوعمان زوراب، باوکی پێشمەرگە و شڤان کە 13 ساڵە پێشمەرگەیە و لە چەمچەماڵ دەژی، لەبارەی نەخۆشیی منداڵەکانیەوە بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کوڕە گەورەکەی بەناوی پێشمەرگە تەمەنی 5 ساڵە و کوڕەکەی دیکەی بەناوی شڤان تەمەنی 3 ساڵە، هەردوو منداڵەکەی نەخۆشیی دڵیان هەیە و خوێن بە پێچەوانەوە دەگەڕێننەوە.
 
رزگار نوعمان لەبارەی کوڕە گەورەکەیەوە گوتی، نەخۆشییەکەی پێشمەرگە قورسترە، ئەنزیمێک لە جەستەیاندا نییە، بۆیە گەشەی وەستاندووە، سی و سپڵی ئەپەلەمێنێت، داویەتی لەسەر و ناوکی و ناوکی هاتووەتە دەرەوە، پەنجەکانی بە تەواوەتی ناکرێتەوە، ئەژنۆی لەیەک دەدات، 5 مەتر دەڕوات هەناسەی تووند دەبێت، زمانیشی ئەپەلەمێنێ و گلێنەی چاویشی تەڵخ کردووە. 

 

 
بەگوتەی رزگار نوعمان دەبێت ئەو ئەنزیمە لە منداڵەکەی بدرێت بۆ ئەوەی ئەو کاریگەرییانە نەلقدت ، ئەنزیمزز و نزیمە ەو ئەنزیمە لە منداڵەکەی بدرێت بۆ ئەوەی و. 
 
 
رزگار نوعمان دەڵێت "بردوومەتە بەغدا و لەوێ پێیانگوتم بەگشتیی لە هەموو عێراق 16 نەخۆش وەک ئەو منداڵەی من هەیە. دوو راپۆرتی پزیشکیم هەیە کە دەگوترێت ئەم منداڵە دەبێت ئەو ئەنزیمەی بۆ بەکاربهێندرێت, ئەنزیمەکەش لەدەرەوەی وڵاتە, سێ ساڵە من هاتووچۆی هەموو شوێنێک دەکەم بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێک و داواکارییەکەم نەگەیشتوونەتە شوێنی خۆی ".
 
لەبارەی شڤانەوە کە کوڕە بچووکەکەیەتی ، رزگار نوعمان گوتی ، کاریگەریەکان لەسەر ئەو بەشێوەیەکە کە کاریگەریی ئێرید.