وەزیری ناوخۆ: توندوتیژییەکان بۆ سەر کونسولخانەی ئێران لەگەڵ سیاسەتی حکومەت یەکناگرێتەوە
رووداو- هەولێر
ئەمڕۆ شەممە 9/11/2013 وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کۆبوونەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ (رووداو) نێردراوە هاتووە:"لە دانیشتنێكدا كە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و عەبدوڵا ئاكرەیی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ كاروباری ئێران ئامادەی بوون، باس لە رووداوە نەخوازراوەكەی دوێنێ هەینی بەردەم كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر كرا، كە چەند گێرەشێوێنێك هەڵیان كوتایە سەر باڵەخانەی كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران و كاری تێكدەرانە و نایاساییان ئەنجامدا. "
لە بەشێکی دیکەی ئەو راگەیەندراوەدا، وەزیری ناوخۆ بە تووندی ئیدانەی ئەو توندوتیژییانەی کردووە لە بەرامبەر كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران و رایگەیاند :"ئەمە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ سیاسەتی حكوومەتی هەرێم یەك ناگرێتەوە" و جەختیکردەوە ئەنجامدەرانی ئەم كارە نەشیاوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە، كە سوودیان لەو كەشە ئازادییەی هەرێمی كوردستان بینی، كە "رێگەیان پێدرابوو تەنها لە بەردەم پاركی شانەدەر گردبوونەوە ئەنجامبدەن"، بەڵام ئەوان بەشێوەیەكی "نایاسایی" ئەنجامیان دا، كە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێكدا نەبوو و تەنها بۆ "مەبەستی ئاژاوەگێڕی بوو".
كاژێر 4ی ئێوارەی رۆژی هەینی 8-11-2013، خۆپیشاندانێك دژی لەسێدارەدانی لاوانی كورد لە ئێران بۆ بەردەم كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سازكرا، كە بەشی زۆری خۆپێشاندەرەكان ئەندامانی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون. دواتر لەلایەن ژمارەیەك خۆپێشاندەر كۆنسوڵخانەی ئێران بەردباران كرا.