کشتوکاڵی لوڕستان: پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 23 هەزار تۆن گوێزمان هەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی کشتوکاڵی لوڕستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ 23 هەزار و 100 تۆن گوێزیان هەبێت کە 10٪ لە پار زیاتر دەبێت.

وەرزی گوێزتەکاندن لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە. بەڕێوەبەری کاروباری باخەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی لوڕستان رایگەیاند، رووبەری باخی گوێز لە پارێزگاکەیان 14 هەزار و 900 هێکتارە کە ئەم ساڵ 13 هەزار و 500 هێکتاری گوێزی گرتووە.
 
محەممەدحەسەن کیانیفەر گوتی، "بەپێی پێشبینییەکانمان، ئەم ساڵ بەرهەمی گوێزی پارێزگاکە دەگاتە 23 هەزار و 100 تۆن کە بەراورد بە پار 10٪ زیاتر دەبێت".
 
کیانیفەر گوتیشی، زیاترین رووبەری باخی گوێزی پارێزگای لوڕستان دەکەوێتە سنووری شارەکانی ئەلیشتەر، ئەلیگودەرز و خوڕەمئاوا؛ ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕووی بەرهەمهێنانی گوێزەوە پارێزگای لوڕستان لەسەر ئاستی ئێران بە پلەی دووەم دێت. 
 
لە هەموو ئێران 165 هەزار هێکتار باخی گوێز هەیە و بە شێوەی تێکڕا ساڵانە 260 هەزار تۆن گوێز بەرهەم دێت؛ 44 هەزار و 140 هێکتاری لە رۆژهەڵاتی کوردستانە و پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ 83 هەزار و 300 تۆن لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم بێت و ئەوەش دەکاتە 32%ی کۆی بەرهەمی گوێز لە ئێراندا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی گۆڕان

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی: ئێمە رازی نەبووین گۆڕان بەشداری لە هەڵبژاردن دا بکات

دوو هەفتەیە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان کارنامەی بڵاونەکردووەتەوە. ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی دەڵێت، "ئێمە رازی نەبووین گۆڕان بەشداریی هەڵبژاردن بکات."