رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ماڵباتی د. خه‌ليل ئيسماعيل دەکات و "هاوسۆزی و هاوخەمی" خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكار و قوتابيیان و هاوڕێيانى دەربڕی.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە، 09-10-2024 رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا سه‌ره‌خۆشى له خاتوو د. شوكريه ره‌سووڵ كرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو پرۆفيسۆر د. خه‌ليل ئيسماعيل ـى هاوژینی.
د. خەلیل ئیسماعیل لە ساڵی 1945 لەدایکبووە. سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە رووداوی گوت، "د. خەلیل 46 کتێبی نووسیوە یان وەرگێڕاوە، لەنێویاندا 19یان لەسەر ناوچە دابڕێندراوەکان بووە".
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: نێچیرڤان بارزانی "وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكار و قوتابيیان و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوودا، هيواى خواست خواى مه‌زن، گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
"خاتوو د. شوكريه ره‌سووڵ، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌ى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى." سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادەڵێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ