هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە
دێسکی هەڵبژاردن
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، چەندین جیاوازی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی رابردوودا هەیە، سیستەمی چواربازنەیی و کەمکردنەوەی کورسییەکانی کۆتا دیارترین جیاوازییەکانی ئەم هەڵبژاردنەن.
بەپێچەوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە شێوازی جیاکردنەوەی دەنگەکانی بە سیستمی سانتلیگۆیە، جیاکردنەوەی دەنگەکانی پەرلەمانی کوردستان بەگوێرەی سیستەمی (هێر)ـە. بەگوێرەی ئەو سیستمە سەرجەم دەنگە دروستەکانی ئەو بازنەیە کۆدەکرێنەوە و دابەشی ژمارەی کورسییەکانی بازنەکە دەکرێن، ئەو ژمارەیەی دەردەچێت، بەهای کورسی دەبێت لەو بازنەیەی هەڵبژاردن دا.
ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکەمجارە بە سیستەمی چوار بازنەیی و ئەلیکترۆنی دەبێت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکات، بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنەکە؛ سێ ملیۆن و 789 ھەزار و 360 کەس مافی دەنگدانیان ھەیە. لەم ژمارەیەش دوو ملیۆن و 900 ھەزار و 865 دەنگدەر کارتی دەنگدانیان دەرھێناوە و دەتوانن دەنگ بدەن.
ژمارەی بەربژێرەکان:
خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەزار و 191 بەربژێری هەیە، ئەوانیش دابەشبوون بەسەر لیست و قەوارە سیاسییەکان یاخود سەربەخۆن.
پارتی دیموکراتی کوردستان: 190 بەربژێر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 172 بەربژێر
بەرەی گەل: 123 بەربژێر
نەوەی نوێ: 92 بەربژێر
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 84 بەربژێر
رەوتی هەڵوێست: 72 بەربژێر
بزووتنەوەی گۆڕان: 64 بەربژێر
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 63 بەربژێر
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 59 بەربژێر
هاوپەیمانیی نیشتمانی: 59 بەربژێر
لیستی سەردەم: 41 بەربژێر
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان: 35 بەربژێر
بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان: 15 بەربژێر
بەرەی تورکمانی: 11 بەربژێر
سیستەمی چوار بازنەیی
هەرێمی کوردستان دابەشی سەر چوار بازنەی هەڵبژاردن کراوە کە ئەمانەن:
پارێزگەی ھەولێر: 34 کورسی - دوو کورسیی کۆتا
پارێزگەی سلێمانی: 38 کورسی – دوو کورسیی کۆتا
پارێزگەی دھۆک: 25 کورسی – یەک کورسیی کۆتا
پارێزگەی ھەڵەبجە: سێ کورسی بۆ تەرخان کراوە
بازنەی هەولێر
پارتی دیموکراتی کوردستان: 64 بەربژێر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 64 بەربژێر
بەرەی گەل: 40 بەربژێر
نەوەی نوێ: 27 بەربژێر
لیستی سەردەم: 22 بەربژێر
هاوپەیمانی نیشتمانیی: 20 بەربژێر
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 19 بەربژێر
کۆمەڵی دادگەری کوردستان: 16 بەربژێر
رەوتی هەڵوێست: 16 بەربژێر
بزووتنەوەی گۆڕان: 13 بەربژێر
بزووتنەوەی ئیسلامی: 17 بەربژێر
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 13 بەربژێر
بەرەی تورکمانی: 11 بەربژێر
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان: 6 بەربژێر
بازنەی سلێمانی
پارتی دیموکراتی کوردستان: 72 بەربژێر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 72 بەربژێر
بەرەی گەل: 44 بەربژێر
نەوەی نوێ: 48 بەربژێر
لیستی سەردەم: 10 بەربژێر
هاوپەیمانی نیشتمانیی: 27 بەربژێر
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 45 بەربژێر
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 32 بەربژێر
رەوتی هەڵوێست: 43 بەربژێر
بزووتنەوەی گۆڕان: 45 بەربژێر
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان: 15 بەربژێر
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 22 بەربژێر
بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی کوردستان: 6 بەربژێر
بازنەی دهۆک
پارتی دیموکراتی کوردستان: 48 بەربژێر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 30 بەربژێر
بەرەی گەل: 35 بەربژێر
نەوەی نوێ: 13 بەربژێر
لیستی سەردەم: 6 بەربژێر
هاوپەیمانی نیشتمانیی: 10 بەربژێر
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 14 بەربژێر
کۆمەڵی دادگەری کوردستان: 6 بەربژێر
رەوتی هەڵوێست: 10 بەربژێر
بزووتنەوەی گۆڕان: 3 بەربژێر
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 22 بەربژێر
بازنەی هەڵەبجە
پارتی دیموکراتی کوردستان: 6 بەربژێر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 6 بەربژێر
بەرەی گەل: 3 بەربژێر
نەوەی نوێ: 4 بەربژێر
لیستی سەردەم: 3 بەربژێر
هاوپەیمانی نیشتمانیی: 2 بەربژێر
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 6 بەربژێر
کۆمەڵی دادگەری کوردستان: 5 بەربژێر
رەوتی هەڵوێست: سێ بەربژێر
بزووتنەوەی گۆڕان: 3 بەربژێر
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان: 3 بەربژێر
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 6 بەربژێر
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان: 3 بەربژێر
ژمارەی بنکەکان:
لە هەرێمی کوردستان دا، 7607 وێستگە و 1437 بنکەی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت هەن، 1266 ـیان بنکەی دەنگدانی گشتی و 165یان بنکەی دەنگدانی تایبەتن. ئەو بنکانەش بەم شێوەیە بەسەر بازنە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەبن:
پارێزگەی هەولێر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 498
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 62
پارێزگەی سلێمانی
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 477
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 57
پارێزگەی دهۆک
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 264
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 33
پارێزگەی هەڵەبجە
-بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 27
-بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 1
هەروەها ئەم بنکانەش بۆ دەنگدانی تایبەت لەم پارێزگەیانە دەکرێنەوە:
- نەینەوا: 4 بنکە
- بەغدا: 3 بنکە
- کەرکووک: 1 بنکە
- ئەنبار: 1 بنکە
- سەڵاحەددین: 1 بنکە
- دیالە: 1 بنکە
- واست: 1 بنکە
رێژەی ژنان و پیاوان
لە هەڵبژاردنەکانی رابردووشدا، رێژەی 30٪ بۆ ئافرەت دیاریکراوە، هەر بۆیە لە کۆی ئەو هەزار و 191 بەربژێرە، 368 بەربژێر لە رەگەزی مێ و 823 لە رەگەزی نێرن، کە بەسەر هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەش بوون و لە کۆی 100 کورسی پەرلەمانیی، رەگەزی مێ نابێت رێژەیان لە 30 کورسی کەمتر بێت.
سەربەخۆ:
84 کەس
بازنەی هەولێر: 29 بەربژێری سەربەخۆ
بازنەی سلێمانی: 32 بەربژێری سەربەخۆ
بازنەی دهۆک: 22 بەربژێری سەربەخۆ
بازنەی هەڵەبجە: یەک بەربژێری سەربەخۆ
کورسیی کۆتاکان
هەروەها 38 بەربژێر کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 5 کورسیی کۆتا دەکەن لەم ژمارەیە 20 بەربژێر لە نەتەوەی تورکمان و 18 بەربژێریش لە پێکهاتەی کریستیانن، ئەوانیش بەم شێوەیە دابەشبوون:
بازنەی هەولێر: 21 بەربژێر - 14 تورکمان، 7 کریستیان
بازنەی سلێمانی: 9 بەربژێر - 6 تورکمان، 3 کریستیان
بازنەی دهۆک: 8 بەربژێری کریستیان
لە بازنەی هەڵەبجە کورسی بۆ کۆتاکان تەرخان نەکراوە.
بەپێى سیستمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، ئەو بەربژێرەی زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت، دەتوانێت کورسى بباتەوە، بۆ نموونە بۆ بردنەوەى کورسى پێکهاتەى تورکمانى لە سلێمانى یان هەولێر، ئەو کاندیدەى زۆرترین دەنگ کۆبکاتەوە دەتوانێت کورسییەکە ببات، بۆ سلێمانى و دهۆکیش بەم شێوەیەیە.