کۆمیسیۆن: ئامێرەکانی دەنگدانی گشتی ناوی دەنگدەرانی تایبەت ناخوێننەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هیچ دەنگدەرێکی تایبەت ناوی لە لیستی دەنگدەرانی گشتی نابێت و جیاکراونەتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2024 ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لیستی ناوی دەنگدەرانی گشتی و تایبەت جیاوازن، ئەو کارمەندانەی هێزە ئەمنییەکان کە لە دەنگدانی تایبەت بەشدار نەبوون، ناتوانن لە دەنگدانی گشتی دا دەنگ بدەن، چونکە ناویان لەنێو لیست و ئامێرەکانی وردبینی دا نییە."
 
گوتیشی، "هەر دەنگدەرێکی تایبەت؛ دوای دەنگدان کارتە بایۆمەترییەکەی لێوەردەگیرێتەوە، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی گشتی، کارتەکان لە رێگەی فەرماندەیی و لیواکانیانەوە بۆ دەگەڕێندرێتەوە."
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، "هەر دەنگدەرێکی دەنگدانی تایبەت، کارتی بایۆمەتریی کۆدکراوی تایبەت بە خۆی هەیە و دوای دەنگدان لێیان وەردەگیرێتەوە، ئەگەر رادەستیشی نەکردبێت؛ ناتوانێت لە دەنگدانی گشتی بەکاری بهێنێت، چونکە ئەو ئامێرەی لە دەنگدانی گشتی بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانی دەنگدەر بەکاردەهێندرێت، کارتی بایۆمەتریی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت ناخوێنێتەوە."
 
لەبارەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە دەنگدانی تایبەت، جومانە غەلای گوتی، "لە دەنگدانی تایبەتیش دا بە ئەلیکترۆنی دەنگەکان جیادەکرێتەوە و دواتر راستەوخۆ لە هەر وێستگەیەکیش دا دەنگەکان بە دەستیش دەژمێردرێن، هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەوەیە پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت و بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بێت."
 
20ی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت، 48 کاژێر پێش دەنگدانی گشتیی واتە لە 18ـی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت کە تایبەتە بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بەڕێوەدەچێت.
 
لە دەنگدانی تایبەت دا 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
 
یەکەم جارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سیستمى ئەلیکترۆنى و بە کارتى بایۆمەتری بکرێت، کە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتى دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارتی بایۆمەتریی دەنگدان. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

کۆمیسیۆن: دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەستپێدەکاتەوە

رۆژی 20ی ئەم مانگە دابەشکردنی کارتە بایۆمەترییەکان رادەگیرێت. کۆمیسیۆن دەڵێت، ئەو کارتە بایۆمەترییانەی خاوەنەکانیان تاوەکو رۆژی هەڵبژاردن وەریناگرنەوە، دوای تەواوبوونی کاروبارەکانی هەڵبژاردن، دابەشکردنی کارتەکان دەستپێدەکاتەوە