کۆمیسیۆن: وادەى دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردن لە هەر دۆخێکدا بێت درێژ ناکرێتەوە

09-10-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، ماوەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان درێژ ناکرێتەوە و لەکاتی دیاریکراوی خۆی کە 6:00ی ئێوارەیە سندووقەکان دادەخرێن.
 
دەنگدانى گشتیى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 20ى ئەم مانگە دەکرێت، کاژێر 7:00ی بەیانى دەنگدان دەستپێدەکات و کاژێر 6:00ی ئێوارە کۆتایی دێت، کە دەکاتە 11 کاژێر.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "کاژێر 06:00ی ئێوارە دەنگدان رادەگیرێت و ماوەکەى درێژ نابێتەوە، چونکە ئامێرەکانى دەنگدان دەوەستن، لە هەر دۆخێکیشدا بێت ماوەکە درێژناکرێتەوە."
 
بەگوێرەى بەشی سێیەمى رێکارەکانى دەنگدان و هەژمار و جیاکردنەوەى ئەلیکترۆنى و دەستیى پەرلەمانى کوردستان، کاژێر 06:00ی ئێوارە ئامێرەکانى وردبينی، جیاکردنەوە و ژماردن دادەخرێن.
 
یەکەم جارە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە شێوازى ئەلیکترۆنى بکرێت، ئەنجامى دەنگدان بە ئەلیکترۆنى راستەوخۆ دەنێردرێت بۆ بنکەى سەرەکیی زانیارییەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان لە بەغدا.
 
لەگەڵ کۆتاییهاتنى دەنگدان، مەرەکەب و پێنووسی تایبەتى کۆمیسیۆن و ئەو کاخەزانەى دەنگدان کە بەکارنەهاتوون یان تێکچوون، کۆدەکرێنەوە. ئەم رێکارانە بۆ دەنگدانی تایبەتیشە کە 18ى تشرینى یەکەم دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 هاونیشتمانییان لە نەبوونی کار نیگەرانن.

رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە؛ 'هەیە هەفتەیەکە کاری نەکردووە'

بەدرخان، کرێکارێکی کوردی تەمەن 57 ساڵانە، کرێکاری بلۆک و دیوارە. ئەو بەیانیان زوو تاوەکو دوای نیوەڕۆ لە چاوەڕوانی دەستکەوتنی کارێک دەکات. پێش خراپبوونی دۆخی دارایی، بە تەلەفۆنێک کاری دەستدەکەوت، بەڵام ئێستا دەبێت لە پاڵ 20 کرێکاری دیکەی عەرەب بووەستێت و شەڕ لەسەر دەستکەوتنی کار دەکەن.