هاوسەرۆکی شارەوانییەکی دەم پارتی لە سێرت دەستبەسەر کرا

 
رووداو دیجیتاڵ

پێنج سیاسەتڤانی ژن لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان دەستبەسەرکران کە سەعدییە ئاکتن، هاوسەرۆکی شارەوانیی مسرجی سەر بە دەم پارتی لەنێویاندایە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تشرینی یەکەم، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شارۆچکەی مسرج هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێك.
 
لە چواچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەریەک لە سەعدییە ئاکتن، هاوسەرۆکی شارەوانیی مسرجی دەم پارتی؛ ساڵیحە ساک، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی دەبەپەی مسرج؛ سوڵتان یۆروڵماز، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی دەبەپە لە مسرج؛ مەهپارە یەشیلباش، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی مسرج و گوڵبەهار ئیڤدل، کارمەندی شارەوانی مسرج  دەستبەسەرکران.
 
ئەو پێنج ژنە سیاسەتڤانە کوردە کە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان رانەگەیێندراوە، بۆ وەرگرتنی گوتە لێیان براونەتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مسرج.
 
تائێستا دامەزراوە فەرمییەکان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەسانە بڵاونەکردووەتەوە.