یەکەمین نەخۆشخانەی تایبەت بە منداڵان لە زاخۆ دەکرێتەوە

09-10-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن پرۆژەی خزمەتگوزاری زاخۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی تەندروستی زاخۆ رایگەیاند، بۆ یەکەمجارە لە سنوورەکەیان کار لەسەر کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی منداڵان دەکرێت. دەشڵێت،"95٪ـی ئەو منداڵانەی دەنێردرانە دهۆک، دەتوانن هەر لە زاخۆ چارەسەر وەربگرن."
 
رۆژی دووشەممە، 09-10-2023، ئەمیر عەلی، گوتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە زاخۆ هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی منداڵان نەبوو، بۆیە کار لەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەیەک کرا و بڕیارە یەکەم نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشییەکانی منداڵان لە سنوورەکە بکرێتەوە.
 
بە گوتەی گوتەبێژی تەندروستی زاخۆ، لە تەنیشتی ئەو نەخۆشخانەی دەکرێتەوە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵبوون هەبووە، بەڵام هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی منداڵان لە سنوورەکەیان نەبووە. دەشڵێت، "زۆرجار هاونیشتمانییانی زاخۆ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی منداڵەکانیان دەبەنە نەخۆشخانەی هێڤی لە پارێزگای دهۆک، بەڵام لەگەڵ کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە ئاسانکارییەکی باشیان بۆ دەکرێت 95٪ـی ئەو منداڵانەی دەنێردرانە دهۆک هەر لە نێو زاخۆ لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرن."
 
نەخۆشخانەکە لەسەر رووبەری سێ هەزار و 300 مەتر دووجایە و لە سێ نهۆم پێکدێت، گوتەبێژی تەندروستی زاخۆ دەڵێت، نهۆمی یەکەم راوێژکارییە، دووەم بۆ حاڵەتی لەناکاوە و سێیەم نهۆم تایبەتە بەو منداڵانەی پێویستیان بە چاودێرییە. 
 
رۆژی 16-04-2023، کارکردن لەو نەخۆشخانەیە دەستیپێکردووە، ئەمیر عەلی دەڵێت، تاوەکو ئێستا 40٪ـی کارەکانی تەواوبووە و پڕۆژەکە بەخۆی 360 رۆژی بۆ دانراوە واتا دەبێت، بە ساڵێک تەواو ببێت. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 گردبوونەوەی ناڕەزایی راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک.

راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد

راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک خۆپیشاندانیان کرد، دەڵێن شەش مانگ مەشق و راهێنانیان پێکردوون و بەڵێنی دامەزراندنیان پێدراوە، بەڵام چوار ساڵە کەسیان دانەمەزراون.