رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە هەولێر نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و پەیوەندیی پاریس لەگەڵ بەغدا و هەولێریان تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیریک شۆڤالییە، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق هاوڕابوون لەسەر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق بۆ سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه.
هەروەها هەردوولا جه‌ختيان له پێكه‌وه‌كاركردنى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ئاڵنگارییەکانی قۆناخه‌كه كرده‌وه كه بۆ ئه‌وە‌ش ده‌بێ پشت به گفتوگۆى بنياتنه‌رانه و لێكتێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوانيان ببه‌سترێت.
لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه عێراقييه‌كان شايانى ژيان و داهاتوويه‌كى باشترن و ده‌كرێ به يارمه‌تى و هاريكاريى دۆستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و سه‌ختييه‌كان تێپه‌ڕێنن. بەپێی راگەیێندراوەکە، هه‌ر له‌وباره‌يه‌وه تيشك خراوەتە سه‌ر هه‌وڵه‌كانى ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فه‌ره‌نسا له يارمه‌تيدان و هاندانى لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ لێكتێگه‌يشتن و رێككه‌وتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دۆخی شنگال، بارودۆخی ئێزدییان باسکران.
هەروەها خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ‌کران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ