نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە کۆنسوڵی نوێی کوێت دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسوڵی نوێی کوێت کرد و سوپاسی سەرکردایەتیی وڵاتەکەی کرد بۆ ئەو هاوکاری و یارمەتییانەی لە هەرێمی کوردستان پێشکێشی ئاوارە و پەنابەرانیان کردووە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 09-10-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له عوسمان داوود ئه‌لداوود، كۆنسوڵى گشتيى نوێى كوێت له هه‌رێمى كوردستان كرد.
بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌كو كۆنسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبايى له عوسمان داوود ئەلداوود كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، "هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى."
نێچيرڤان بارزانى لە دیداریدا لەگەڵ کۆنسوڵی نوێی کوێت، وێڕاى نيشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌و‌دان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كوێت، "سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌ركردايه‌تيى كوێت دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و هاوكارى و يارمه‌تييه مرۆييانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان پێشكێش به ئاواره و په‌نابه‌رانيان كردووه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، كۆنسوڵى گشتيى نوێى كوێت له هه‌رێمى كوردستان هيواى خواست بتوانێت په‌ره به په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كوێت بدات.
دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، تێیدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، بۆ هه‌موو لايه‌ك گرنگه.