شێرزاد رەشید: بایکۆتکردن لە کەرکووک کاریگەری خراپ دروستدەکات

10-10-2016
بژار حەکیم
 شێرزاد رەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک
شێرزاد رەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک
نیشانەکردن کەرکووک مووچە
A+ A-

رووداو- هەولێر

دەستەی مامۆستایانی ناڕازی کەرکووک، رۆژی یەكشەممە 9-10-2016، زیاتر لە 200 مامۆستایان لە گردبوونەوەیەکدا کۆکردەوە و ئەوان بۆ یەکەمجار زەنگی بایکۆتیان لێدا، لە یاداشتێکدا بە چوار خاڵ داواکارییەکانیان خستەڕوو و، گرنگترینی داواكارییان بریتین لە نەمانی سیستەمی پاشەکەوت و گواستنەوەی راژەکانیان بۆ سەر حکومەتی عێراق.

شێرزاد رەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک لەكاتی بەشداریکردنی لە گەشتێكی هەواڵەکانی رووداو رایگەیاند "ئێمە وەک خوێندنی کوردی لە کەرکووک لە ساڵی رابردووش بایکۆتی خوێندنمان نەکردووە و بەردەوامبووین لە خوێندن، بۆ ئەوەی خوێندنی کوردی کێشەی تێنەکەوێت و نەوەستێت".

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک راشیگەیاند "ئەمساڵ لە کەرکووک ئێمە لە رۆژی 29/9/2016 زەنگی پرۆسەی خوێندنمان لێداوە و خوێندنی کوردی بەردەوامە، هەندێک مامۆستا دەوام ناکەن و گرووپێکیان دروستکردووە بەناوی مامۆستایانی ناڕازی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان نابێت فشار بخەنە سەر مامۆستایان".

شێرزاد رەشید هەروەها گوتی" بایکۆتکردن لە کەرکووک وەک شوێنەکانی دیکە نییە و کاریگەری خراپ دروست دەکات، چونکە لەبەرامبەر خوێندنی کوردی خوێندنی عەرەبی هەیە و ئەگەر خوێندنی کوردی نەبێت، ئەوا خەڵک منداڵەکانیان دەنێرنە خوێندنی عەرەبی، بۆیە دەبێت کاریگەری و گرنگی کەرکووک لەبەرچاو بگیرێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە