وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران نرخی گەنمی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریکرد

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران رایگەیاند، ساڵی داهاتوو هەر کیلۆیەک گەنم بە 20 هەزار و 500 تمەن لە جووتیاران دەکڕن، بە گوتەی وەزیری کشتوکاڵ ئەو نرخە دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ نوێنەری جووتیاران، دیاریکراوە.
 
غوڵامڕەزا نووری قزڵجە، وەزیری کشتوکاڵی ئێران رایگەیاند، ئەنجوومەنی دیاریکردنی نرخی گەنم رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەت، جووتیاران و کەرتی تایبەت کۆبووەوە و نرخی گەنمی بۆ ساڵی داهاتوو پەسند کرد.
 
غوڵامڕەزا نووری گوتی، بەپێی بریارەکە، ساڵی داهاتوو هەر کیلۆیەک گەنم بە 20 هەزار و 500 تمەن لە جووتیاران دەکڕدرێتەوە.
 
وەزیری کشتوکاڵی ئێران هەروەها ئاماژە بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران کرد و گوتی، ئەم ساڵ تائێستا 75٪ـی شایستەی دارایی جووتیاران خەرجکراوە و 25٪ـی دیکەش لە رۆژانی داهاتوو خەرج دەکرێت.
 
ئەم ساڵ حکومەتی ئێران هەر کیلۆیەک گەنمی بە 17 هەزار و 500 تمەن (30 سەنت) لە جووتیاران کڕییەوە.
 
حکومەتی ئێران بۆ ئەوەی هانی جووتیاران بدات لە وەرزی پاییزدا گەنم بچێنن، زووتر لە وەرزی چاندن، نرخی گەنم بۆ ساڵی داهاتوو دیاریدەکات.
 
هەموو ساڵێک دەبێت نرخی گەنم بۆ ساڵی داهاتوو، سەرەتای هاوین دیاریبکرێت، بەڵام ئەم ساڵیش نزیکەی سێ مانگ درەنگتر لە کاتی خۆی دیاریکرا.
 
حکومەتی ئێران بە گرانتر لە نرخی بازاڕ، گەنمی جووتیاران دەکڕێت و ئاردەکەی بە هەرزانتر لە بازاڕ بە نانەواخانەکان دەفرۆشێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوای چەند کاژێرێک لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمی ئارین دۆزرایەوە

تەرمی منداڵە بێسەروشوێنبووەکەی لوڕستان دۆزرایەوە

تەرمی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانی پارێزگای لوڕستان کە لە دوێنێ بەیانییەوە بێسەروشوێن ببوو، دۆزرایەوە. داواکاری گشتیی کۆیەشت دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی کراوەتەوە.