لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری رانیە کەسێک گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری رانیە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختیی بریندار بوو.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2024، عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، لە گوندی کڵاوسوران لە رێگەی نێوان کۆیە – رانیە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەش بە سەختیی بریندار بووە".
 
گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە گوتی: "سەگێک هاتووەتە سەر رێگە، شۆفێرەکە ویستوویەتی خۆی لێ لابدات بۆ ئەوەی لێینەدات؛ بەڵام کۆنتڕۆڵی لەدەست دەرچووە و بەهۆیەوە وەرگەڕاوە".
 
دوای رووداوەکە تەرمی شۆفێرەکە براوەتە دادپزیشکی سلێمانی، بریندارەکەش بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.