بوومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاند؛ 820 کەس گیانیان لەدەستداوە

09-09-2023
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر  لە مەغریب روویدا و لانیکەم تاوەکو ئێستا 820 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب دەڵێت، 329 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بریندار بوون و دەیان باڵەخانەیش رووخاون. دەشڵێت، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت کە برینی بەشێکیان سەختە.
 
دەیان هەزار کەس لە مەغریب دوای بوومەلەرزەکە چوونە سەر شەقام و نەچوونە ماڵەوە، بەهۆی ترسیان لە دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزەیەکی دیکە.
 

 
ناوەندی بوومەلەرزەکە هەرێمی حەوز بووە لە باشووری وڵاتەکە. بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، زیان بە چەندین ناوچە گەیشتوون و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی رزگارکردنی ئەوانەدان کە هێشتا لەژێر داروپەردوودان.

 

 

بەهۆی ئەوەی برینداری زۆر گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکان کە بە گوتەی وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، برینی بەشێکیان سەختە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە. 

 

ئەمە یەکەم بوومەلەرزەی وێرانکەر نییە لە مەغریب روودەدات، ساڵانی 1960 و 1969 دوو بوومەلەرزەی بەهێزی وێرانکەر لەو وڵاتە روویاندا کە بەهۆیانەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 200 کەسیش بریندار بوون کە لە سەرتاسەری وڵاتەکە هەستی پێکرا.
 
 
رۆژی 24ـی شوباتی 2004، بوومەلەرزەیەکی دیکە لە مەغریب روویدا کە چەقەکەی شاری حەسیمە بوو و، بە یەکێک لە بەهێزترین بوومەلەرزەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت.
 
لە مەغریب هەریەکە لە شارەکانی ئەکادیر دوو جار، فاس سێ جار، مەراکیش دوو جار، مەکناس دوو جار و مەلیلیە چوار جار رووبەڕووی بوومەلەرزەی بەهێز بوونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایک و باوک لە فینلاند دەتوانن 160 رۆژ پشوو وەربگرن.

لە فینلاند کاتێک ژنێک منداڵی دەبێت مێردەکەیشی 160 رۆژ مۆڵەتی پێدەدرێت

لە فینلاند، دوای ئەوەی ژنێک منداڵی دەبێت، دەتوانێت پشووی دایکانە وەرگرێت. ئەو پشووە باوکەکەش دەگرێتەوە. ئاژانسێکی کۆمەڵایەتیی ئەو وڵاتە دەڵێت، ئامانج لە دیاریکردنی ئەو پشووە بۆ دایک و باوک، بۆ ئەوەیە کە یەکسانیی رەگەزی هەبێت.