رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان روو لە زیاد بوونە

09-09-2013
رووداو
رووداو
A+ A-
ئەگەر بەناوچەپیشەسازی و بازارەکانی شاری هەولێر بگەرێیت بۆت دەردەکەوێت کەچەندین منداڵ بەهۆی نەرەخسانی هەلی گونجاو بۆ خوێندن دەستیان لەخوێندن هەلگرتووە ، بەشێک لەو کەسانەی کەوازیان لەخوێندن هێناوە دەلێن پەشیمان نین .چونکە بەپێی گوتەی خۆیان لەهەرێمی 
کوردستان خوێندن هیچ پاشەرۆژێکی ئەوتۆی نیە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەدەی حکومەتی هەریمی کوردستان ریژەی نەخوێندەواری لە کوردستان ١٦% یە، بەلام بەپێی ئامارەکانی کابینەی شەشی وەزارەتی پەروەردە رێژەی نەخوێندەواری ١٥% دەبووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کەرێژەی نەخوێندەواری لەچاو چوارسالی رابردوو رووی لەزیادبوون کردووە . 

لە راپۆرتێکی رێکخراوی یونسێڤی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان داهاتووە کە رێژەی نەخوێندەواری لەسەراسەری جیهان ٧٧٥ ملیۆن کەس زۆرترین رێژەش لەو وڵاتانەدایە کەبەدەست نەداری برسێتی و جەنگە بەردەوامەکان دەنالێنن .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە