دەزگەی ئاسایشی هەرێم زانیاریی نوێ لەبارەی شەڕەتەقەکەی قەرەداخ بڵاودەکاتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، دوای "لێکۆڵینەوەی ورد" کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاریی سەرەتایی دەرکەوتووە: هێرشەکەی قەرەداخ کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە و ئەنجامدەران سەر بە رێکخراوی (داعش)ن.
 
ئاسایشی هەرێمی کوردستان، شەوی 09-08-2024 راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا زانیاریی نوێی لەبارەی شەڕەتەقەی ئێوارەی هەمان رۆژ بڵاوکردەوە، کە لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی قەرەداخ و گرووپێکی چەکدار دروست ببوو، لە ئەنجامدا دوو کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە هێزەکانی ئاسایش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە وردیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، هێرشەکە "تیرۆریستی بووە، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کراون." 
 
ئێوارەی 09-08-2024  شەڕەتەقەکە روویدا و سەرەتا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: چەکدارەکان "ویستوویانە شوێنەواری (نەرامسین) لە ناوچەکە دەربهێنن و بیبەن."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەریاچەکانی دووکان و دەربەندیخان

لە دەریاچەکانی دووکان و دەربەندیخان 35-40%ی ماسی کەمبووەتەوە؛ 'بە ژەهر و کارەبا و تەقەمەنی راو مەکەن'

بەلەمەکانی نێو دەریاچەی دووکان، جیاواز لە ساڵانی رابردوو، تاک و تەرا خاوەکانیان کاریان پێدەکەن و دەیانبەن بۆ راوەماسی، چونکە چوار ساڵە ماسییەکانی نێو دەریاچەکە، بە گوتەی راوچییەکان، کەمیان کردووە. هەر راوچییەکیش بدوێنی، کەمبوونەوەی ماسی و گلەیی قسەی سەر زمانیەتی